جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشھاتەکان لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بە خێرایی دەگۆڕێن و ھەندێک وڵاتیش لە ئێستادا بۆ سەردان مەترسیدارن، لەناویشیاندا عێراق، چونکە تائێستاش چەندین گروپی چەکدار ھەن مەترسین بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ئەو وڵاتە و گەشتیارانی بیانیش.

داواشی لە ھاوڵاتیانی ئەڵمانیا کردووە، بۆ کاری زۆر پێویست و گرنگ و ناچاری نەبێت لەم ماوەیەدا سەردانی عێراق نەکەن و ئەگەر زۆر پێویستیش بوو ناچاربوون، تەنھا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و لەوێ کارەکانیان جێبەجێ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل پابەندی یاساکانی جەنگ بێت و خۆی بەدوور بگرێت لە کردنە ئامانجی خەڵکی مەدەنی فەڵەستین، چونکە حەماس نوێنەرایەتی ھەموو خەڵکی فەڵەستین ناکات و لە پشتی ھاووڵاتیانی مەدەنییەوە خۆی حەشارداوە، جەختیشیکردەوە، پێویستە رەوانەکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی مەدەنی غەززە زیاد بکرێت.

وتیشی، ھێرشەکانی حەماس بەھۆی نزیکبوونەوەی ئیسرائیلەوە بوو لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و گەڕانەوەش بۆ رەوشی پێش حەوتی ئەم مانگە کارێکی ئەستەمە و دەبێت ھەمووان کارێک بکەن کە ببێتە گرەنتییەک بۆئەوەی لەداھاتوودا جارێکی تر حەماس نەبێتە ھەڕەشە لەسەر ئیسرائیل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە بە مەبەستی دەستپێکردنی ھێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە، بەڵام لەپێناو پاراستنی سەربازانی وڵاتەکەی وادەی ھێرشەکە ئاشکرا ناکەن، داواشی لە خەڵکی مەدەنی غەززە کرد بەرەو باشووری کەرتی غەززە بڕۆن.

وتیشی، حەوتی ئەم مانگە رەشترین رۆژە لە مێژووی ئیسرائیلدا و لێپرسینەوە لەگەڵ ھەموو ئەوانەدا دەکرێت کە دەستیان ھەبووە لە ھێرشەکەی حەوتی ئەم مانگەی حەماس، داواشی لە ھاووڵاتیانی ئیسرائیل کرد بۆ شەڕ لە دژی حەماس چەک ھەڵبگرن، جەختیشیکردەوە، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ رزگارکردنی بارمتەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھل حەق لە کۆنفرانسێکدا لە بەغداد رایگەیاند، رەوشی غەززە و پێشھاتەکانی سات لە دوای سات بەرەو مەترسیدارتر دەچێت و بەشداریکردنی ئەمریکاش لەو شەڕە بە پارە و چەک و سەرباز ھاوبەشییە لەو کۆمەڵکوژییانەی بەرامبەر بە دانیشتووان و خەڵکی مەدەنی کەرتی غەززە دەکرێت.

وتیشی، ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە ھێرشە بەردەوامەکانی بۆسەر غەززە، وڵاتانی تری ناوچەکەش لەو شەڕە تێوەدەگلێنێت و رەوشێک دێتە پێشەوە کۆنتڕۆڵکردنی زۆر قورس و ئەستەم دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی رۆژئاوا، سوپای تورکیا سەنتەری ناوچەی عەین عیسای لە باکوری رۆژھەڵاتی سوریا تۆپباران کردووە، لەوچوارچێوەیەشدا گەڕەکەکانی رۆژئاوای ناوچەکە و سایلۆی گەنم لە باکوور و گوندی مشێرفی سەر بە ناوچەکەی تۆپباران کردوە، کە بەھۆیەوە ھاووڵاتییەک بریندار بووە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکی، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، بە ھەموو ھێزی مرۆیی و سیاسی و سەربازییەوە ئامادەن وەکو وڵاتێکی دەستەبەرکەر بۆ گەلی فەڵەستین رۆڵ ببینن.

ئەوەشی خستەڕوو، حەماس رێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، بەڵکو گروپێکی ئازادیخواز و جیھادییە و بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی فەڵەستین خەبات دەکات، وتیشی، تورکیا کێشەی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل نییە، بەڵام کێشەی لەگەڵ ئەو کردەوە دڕندانە ھەیە کە لە کەرتی غەززە ئەنجامیان دەدات.

سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاند، لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بکەران و پشتیوانکەران، ھەم ھاوبەشن لە کوشتنەکاندا و ھەم نەخۆشی دەروونیان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە قودس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا، ناتانیاھۆ ئاشکرایکرد، حەماس زیاتر لە ٢٠٠ کەسی رفاندووە، وتیشی، داوایان لە خەڵکی غەززە کردووە ئەو ناوچانە بەجێبھێڵن کە چەکدارەکانی حەماسی تێدایە.

لەبەرامبەردا ماکرۆن رایگەیاند، ئامانجی یەکەمیان ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانە لە دەستی حەماس، داواشی لەو بزووتنەوەیە کرد، دەستبەجێ سەرجەم بارمتەکان ئازادبکات.
 وتیشی، بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیووانییەکانی فەڕەنسا ھاتووەتە ئیسرائیل و ئەو وڵاتەش مافی بەرگری لەخۆکردنی ھەیە، دەشڵێت، نایانەوێت ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە فراوان ببێت، لەو بارەیەوە ھۆشداریی بە ئێران و گرووپەکانی نزیک لەو وڵاتەدا، ھەوڵی فراوانکردنی ئاڵۆزییەکان نەدەن.

بەیانیی ئەمڕۆ سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە ئیسرائیل و لە قودس لەگەڵ ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل کۆبووەوە و رایگەیاند، ھێرشەکانی حەماس قبوڵکراو نین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی دووشەممە گەورەترین بنکەی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەناو کێڵگەی نەوتیی عومەر لە سنووری پارێزگای دێرەزووری سوریا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.

لە کاردانەوەی بەرامبەر کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا، پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بەتوندیی روبەڕوی ھەر پەلاماردانێکی ھێزەکانیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبنەوە و ھەموو کارێک دەکەن بۆ گەرەنتیکردنی پاراستنی ھێزەکانیان و مافی بەرگریی لەخۆکردنیان ھەیە.

رۆژی دووشەممە، گرووپێک بەناوی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق"، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێزەکانیان دوو بنکەی ئەمریکایان لە کێڵگەی عومەر و شەدادی لە سوریا کردووەتەئامانج.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە تەلئەبیب و لەگەڵ ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.

ھاوکات کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاند، بڕیارە ماکرۆن لەسەردانەکەیدا داوای پاراستنی ژیانی دانیشتوانی مەدەنی لە کەرتی غەززە بکات و پلانی "ئاگربەستی مرۆییش" بخاتە بەردەم لێپرسراوانی باڵای ئیسرائیل.

سەرەڕای سەردانە بەردەوامەکانی لێپرسراوان و سەرکردەی وڵاتە زلھێزەکان بۆ ئیسرائیل، بەڵام شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل زیاتر لە دوو ھەفتەیە بەردەوامە و  تائێستاش ھیچ ئاماژەیەک نییە بۆ راگرتنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ١٨مین ڕۆژ لەسەریەک، بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەک و نەخۆشخانەکان و شوێنەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی غەززە بەردەوامە و تادێت چڕتردەبێتەوە و تەنھا لە شەوی رابردوودا سوپای ئیسرائیل ٤٠٠ پێگەیان لە غەززە بۆردوومانکردووە کە بە ھۆیەوە ١٤٠ کەس کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و شەش کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەنێو کوژراوەکاندا ھەیە.

تەندروستی غەززەش دەڵێت ، ئاماری گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە زیاتر لە  پێنج ھەزار و ٥٠٠ کەس کە زیاتر لە دوو ھەزاری و ٢٠٠ یان منداڵ و زیاتر لە ھەزار و ١٢٠ کەسیان ژنن و ١٩ رۆژنامەنووسیش لەنیو کوژراوەکاندان، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە ١٨ ھەزار کەسیش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەنەڕاڵ مایکڵ ئێریک کوریلا سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، ئەمریکا نیگەرانە لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوپای ئەمریکا بڕیاریداوە پێداچوونەوە بە رێوشوێنەکانی بنکە سەربازییەکانی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و رێککاری نوێ بگرێتەبەر بۆ پاراستنی گیانی سەربازەکانی، لەوانە توندکردنەوەی رێوشوێنەکانی چوونە ناو بنکە سەربازییەکان، کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری لە رێگەی درۆن و بەھێزکردنی خاڵەکانی پاسەوانی بنکەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشە ئاسمانییەکان.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری چەند بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا پلانی بەپەلەی ھەیە بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار ھاوڵاتی ئەمریکی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەگەری زیادبوونی مەترسی بۆ سەریان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، بە دوو مووشەک بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بۆردومانکراوە، کە ھێزەکانی ئەمریکای تیادا جێگیرن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەکۆی ھەڵدانی مووشەکەکان لە دووری ٥٠ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژھەڵاتی بنکەکە دۆزراوەتەوە.

لای خۆیەوە پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو گروپە چەکدارییانەی ھێرشدەکەنەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و پێداویستییەکانیان بۆ دابیندەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ھەموو ئامادەکارییەکی پێویستیان کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ھێرشانەی دەکرێنەسەر_یان و ئەمریکا مافی خۆیەتی لەکاتی ھێرشکردنەسەری پارێزگاری لەخۆی بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، راگەیاندنی ئاگربەست لەم کاتەدا تەنھا حەماس لێی سودمەند دەبێت، بەڵام دەکرێت ناوەناوە ھێرشەکانی ئیسرائیل رابگیرێن، تابتواندرێت ھاوکاریی بگەیەنرێتە ھاوڵاتیانی غەززە.

پێشتریش جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ھاوکارییە مرۆییەکان وەک پێویست و بەخێرایی ناگاتە دەست ھاووڵاتیانی مەدەنی غەززە، کە لە حەوتی ئەم مانگەوە لەژێر ھێرشی بەردەوامی ئیسرائیل دایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و باسی لەوەشکرد، حەماس رێکخراوێکی تیرۆرستییە و دەیەوێت دەوڵەتی ئیسرائیل بڕوخێنێت، بۆیە پێشنیاز دەکات ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دروست بکرێت بۆ روبەڕوبونەوەی گروپە تیرۆرستییەکان.

وتیشی، لەو چوارچێوەیەشدا فەڕەنسا ئامادەیە و پێشنیازیش دەکات ھاوپەیمانی دژی داعش فراوان بکرێت و چالاکییەکانی روبەڕوبونەوەی حەماسیش بگرێتەوە، لە ھەمانکاتیشدا پاریس ھۆشداری دەداتە حیزبوڵای لوبنان کە نەبێتە بەشێک لەو جەنگەی ئێستا رودەدات.

سەرۆکی فەڕەنسا داواشی لە ھەموو لایەنەکان کرد رێز لە مافی سیاسی فەڵەستینییەکان بگرن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان، چونکە ئەو ھەنگاوە ئاسایشی ئیسرائیل باشتر گەرەنتی دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن داوای لە  ئیسرائیل کردووە ھێرشی زەمینیی بۆسەر کەرتی غەززە دوابخات بۆ ئەوەی کات بەدەستبھێنێت بۆ ئەنجامدانی دانوستانی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و رێگەدان بە گەیشتنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ کەرتی غەززە.

ئەو بەرپرسانە رایانگەیاند، واشنتۆن لەو رێگایەوە دەیەوێت کاتێکی زیاتری دەستبکەوێت بۆ ئامادەکاری بۆ ھەر ھێرشێک دژی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا لەلایەن گروپەکانی نزیک لە ئێرانەوە، چونکە ئەگەر ھەیە ھێرشەکان لە ناوچەکەدا چڕتر ببنەوە ئەگەربێت و ئیسرائیل ھێزەکانی بە تەواوی بگوازێتەوە بۆ غەززە.

بەوتەی بەرپرسەکان، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا داواکەی واشنتۆنی گەیاندووەتە ئیسرائیل بۆ دواخستنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی" ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، قەیرانی متمانە لە نێوان بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرکردایەتی سوپاکەیدا ھەیە، ناتانیاھۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ وەزیری بەرگری حکومەتەکەی ئاڵوزە، ئەوەش رێگری دەکات لە کارکردنی ھاوبەشی نێوانیان.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، قەیرانی متمانە تەنھا لە ناتانیاھۆ و سوپادا نییە، بەڵکو قەیرانی متمانە لەناو حکومەتیشدا ھەیە لە ئێستادا لانیکەم سێ وەزیری حکومەتی فریاکەوتنی ئیسرائیلی بیر لە دەستلەکارکێشانەوە دەکەنەوە بۆ ئەوەی ناتانیاھۆ ناچار بکەن بەرپرسیارێتی ئەو شکستە ئەمنییە لە ئەستۆ بگرێت.

بەپێی رۆژنامەکە، لە ٧٥٪ی ئیسرائیلییەکان ناتانیاھۆ بە بەرپرسیار دەزانن لە شکستی ئەمنی لە پاراستنی وڵاتەکەیان و شارۆچکەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...104105106107108...419