سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە قودس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا، ناتانیاھۆ ئاشکرایکرد، حەماس زیاتر لە ٢٠٠ کەسی رفاندووە، وتیشی، داوایان لە خەڵکی غەززە کردووە ئەو ناوچانە بەجێبھێڵن کە چەکدارەکانی حەماسی تێدایە.

لەبەرامبەردا ماکرۆن رایگەیاند، ئامانجی یەکەمیان ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانە لە دەستی حەماس، داواشی لەو بزووتنەوەیە کرد، دەستبەجێ سەرجەم بارمتەکان ئازادبکات.
 وتیشی، بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیووانییەکانی فەڕەنسا ھاتووەتە ئیسرائیل و ئەو وڵاتەش مافی بەرگری لەخۆکردنی ھەیە، دەشڵێت، نایانەوێت ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە فراوان ببێت، لەو بارەیەوە ھۆشداریی بە ئێران و گرووپەکانی نزیک لەو وڵاتەدا، ھەوڵی فراوانکردنی ئاڵۆزییەکان نەدەن.

بەیانیی ئەمڕۆ سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە ئیسرائیل و لە قودس لەگەڵ ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل کۆبووەوە و رایگەیاند، ھێرشەکانی حەماس قبوڵکراو نین.