وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشھاتەکان لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بە خێرایی دەگۆڕێن و ھەندێک وڵاتیش لە ئێستادا بۆ سەردان مەترسیدارن، لەناویشیاندا عێراق، چونکە تائێستاش چەندین گروپی چەکدار ھەن مەترسین بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ئەو وڵاتە و گەشتیارانی بیانیش.

داواشی لە ھاوڵاتیانی ئەڵمانیا کردووە، بۆ کاری زۆر پێویست و گرنگ و ناچاری نەبێت لەم ماوەیەدا سەردانی عێراق نەکەن و ئەگەر زۆر پێویستیش بوو ناچاربوون، تەنھا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و لەوێ کارەکانیان جێبەجێ بکەن.