رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکی، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، بە ھەموو ھێزی مرۆیی و سیاسی و سەربازییەوە ئامادەن وەکو وڵاتێکی دەستەبەرکەر بۆ گەلی فەڵەستین رۆڵ ببینن.

ئەوەشی خستەڕوو، حەماس رێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، بەڵکو گروپێکی ئازادیخواز و جیھادییە و بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی فەڵەستین خەبات دەکات، وتیشی، تورکیا کێشەی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل نییە، بەڵام کێشەی لەگەڵ ئەو کردەوە دڕندانە ھەیە کە لە کەرتی غەززە ئەنجامیان دەدات.

سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاند، لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بکەران و پشتیوانکەران، ھەم ھاوبەشن لە کوشتنەکاندا و ھەم نەخۆشی دەروونیان ھەیە.