جیهان

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، شیلان میرزایی چالاکوانی مافی مرۆڤ کە خەڵکی شاری سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستانە و لەئێستادا پەنابەرە لە وڵاتی تورکیا، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ کەمپی "باندیرما" کە کەمپێکە بۆ ئەو پەنابەرانەی دیپۆرت دەکرێنەوە.

شیلانی میرزایی لە گرتە ڤیدۆییەکەدا رایگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەبێ ھیچ ڕوونکردنەوەیەک لە شوێنی مانەوەی دەستبەسەریان کردووە و لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ھەنگاو، شیلان میرزایی چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ ھاوسەرەکەی بەھۆی فشاری ھێزە ئەمنییەکانی ئێران و لەپێناو پاراستنی گیانی خۆی ئەو وڵاتەی جێھێشتووە و لە تورکیا داوای مافی پەنابەری کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو بە زرێپۆش و تانک ھێرشێکی زەمینییان بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و تیایدا چەند پێگەیەکی گروپی چەکداری حەماسیان لە کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێرشە زەمینییەکەیان بۆ سەر کەرتی غەززە ماوەی چەند سەعاتێکی خایاندووە و دواتر سەربازەکانیان گەڕاونەتەوە ناو خاکی ئیسرائیل.

سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە، ھێرشە زەمینییەکەی شەوی رابردوو، چوارەمین ھێرشی زەمینییانە بۆسەر کەرتی غەززە لە ماوەی سێ ھەفتەی رابردوودا.

شەوی چوارشەممەی رابردوو، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ھێرشێکی زەمینی فراوانیان بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و تیایدا ژمارەیەک پێگەی حەماسیان کردووەتەوە ئامانج.

ئەم ھێرشە زەمینییانەی ئیسرائیل بۆسەر غەززە لە کاتێکدایە، کە بڕیاربوو لەدوای رۆژی حەوتی ئەم مانگەوە، سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی زەمینی فراوان و چڕ بۆسەر غەززە دەستپێبکات، بەڵام تائێستا سوپای ئیسرائیل ئەو ھێرشەی ئەنجامنەداوە و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش کۆکنین لەسەر ئەنجامدانی ھێرشەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی وتەبێژی کۆشکی سپی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکەی نامەیەکی ئاڕاستەی رێبەری باڵای ئێران کردووە و تیایدا ھۆشداری بە تاران دراوە کە ئەگەر بە ئامانجگرتنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەردەوام بێت، واشنتۆنیش وەڵامی ھێرشەکان دەداتەوە.

لە نامەکەیدا بایدن بە خامنەیی دەڵێت، ئەگەر گروپەکانی نزیک لە ئێران بەردەوام بن لە جوڵەکردن دژی ھێزەکانی ئەمریکا، واشنتۆنیش وەڵام دەداتەوە و ئەو بابەتەش ھیچ پەیوەندییەکی بە دۆخی ئێستای ئیسرائیلەوە نییە.

دوای ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بە ئامانگرتنی ھێزەکانی ئەمریکاش لە عێراق و سوریا زیادیکردووە، بەو ھۆیەش پێنتاگۆن بڕیاریدا ھێزی سەربازی زیاتر لە ناوچەکەدا جێگیر بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی فەڵیستین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل یەکەیەکی نیشتەجێبوونی لە شاری خان یونسی باشوری کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە ١٥ کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەنێوان ئەو کەسانەی لە ھێرشەکەدا کوژراون، رۆژنامەنووسێکی فەڵەستینیش بە ناوی یاسر ئەبو ناموس کوژراوە.

ھاوکات، لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردووەتەوە، لە ئاکامی ئەو ھێرشانەی لە رۆژی حەوتی تشرینی یەکەمەوە سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، زیاتر لە حەوت ھەزار و ٤٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە ١٨ ھەزار و ٤٨٤ کەسی دیکەش برینداربوون، سەرەڕای ئەوەش ھێشتا چارەنووسی ھەزار و ٦٥٠ کەس بە نادیاری ماوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەندروستی غەززە لە راگەیەنداروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئاکامی ئەو ھێرشانەی لە رۆژی حەوتی تشرینی یەکەمەوە سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، حەوت ھەزار و ٣٢٦ کەس گیانیانلەدەستداوە کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٣٨ کەسیان منداڵن و ھەزار و ٧٢٦ کەسی دیکەشیان ژنن. 

ھەروەھا تەندروستی غەززە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ١٨ ھەزار و ٩٦٧ کەسی دیکەش برینداربوون، سەرەڕای ئەوەش ھێشتا چارەنووسی ھەزار و ٦٥٠ کەس بە نادیاری ماوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئاژانسی کار و فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە قودس رایگەیاند، کەرتی غەززە پێویستی بە ھاوکاری مرۆیی بەردەوام ھەیە، بۆ گەیاندنی ئەو ھاوکارییانەش بە کەرتەکە پێویستە ئاگربەستی مرۆیی رابگەیەندرێت و شەڕ لە کەرتی غەززە بوەستێندرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتای دروستبوونی شەڕ و پێکدادانەکان لە کەرتی غەززە، لانیکەم ٥٧ کارمەندی ئاژانسەکەیان کوژراون.

کۆمیساری گشتی ئاژانسی کار و فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیشیکردەوە، ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاوی دەکاتەوە سەبارەت بە کوژراوان و بریندارانی شەڕی غەززە دروستن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ گەیاندنی ھاوکارییەکان بە کەرتی غەززە و ئازادکردنی دیلەکان، رەنگە پێویستبێت ئۆپراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بۆ ماوەیەکی کاتی رابگیرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا پشتیوانی لە راگەیاندنی ئاگربەستی کاتی دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا ھێڵی سور بۆ ئیسرائیل دانانێت و ئاگادارە لە تەواوی ئەو ئۆپراسیۆنانەی ئەو وڵاتە لە کەرتی غەززە ئەنجامیدەدات. وتیشی، ئەمریکا نایەوێت لەگەڵ وڵاتی ئێران بکەوێتەوە ململانێوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، لەئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ھێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت پچڕاون کە سوپای ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی زیاتر لە ناوچەکە ئەو کارەی کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوپای ئیسرائیلی ھێرشێکی چڕی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە، کە فراوانترین ھێرشە لەسەرەتای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە بۆ سەر غەززە ئەنجامدرابێت، داواش لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بەرپرسیاریەتی ھەڵبگرن و ھەنگاوی خێرا بگرنەبەر بۆ راگرتنی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل کە لە ئێوارەی رۆژی ھەینییەوە چڕتربوونەتەوە.

لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چڕکردنەوەی بۆردومانەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە قۆناغێکی نوێی شەڕەکەیە و ئیسرائیل لە ھەموو بەرەکانەوە ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێرشە زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە فراوانتر دەکەن، داواشی لە ھاوڵاتییانی مەدەنی کرد بە زووترین کات بەرەو باکووری غەززە بڕۆن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، پاكێجێكی نوێی سزایان بەسەر بزووتنەوەی حەماسدا سەپاندووە، كە چوار كەس و دوو قەوارە دەگرنەوە كە پاڵپشتیی دارایی حەماس دەكەن، سزاكان هاووڵاتییەكی ئوردنیش دەگرێەوە كە لە تاران دەژی و ئەمریكا دەڵێت، نوێنەری حەماسە لە ئێران، لەگەڵ دوو بەرپرسی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران كە راهێنان و یاریمەتی چەكدارانی حەماس و گرووپە چەكدارەكانی تریانداوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا دەشڵێت، سزاكان دووپاتكردنەوەیە لەوەی كە ئەمریكا دەیەوێت تۆڕەكانی كۆمەككردنی حەماس هەڵبوەشێنێتەوە، هەروەها دوودڵ نابن لە هیچ رێكارێك بۆ لاوازكردنی تواناكانی حەماس و كردنەئانجی چالاكییە ئابوورییەكانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دادی دانیمارک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەیاسایەکیان بۆ رێگریکردن لە سووتاندنی کتێبە پیرۆزەکان، ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە و ئامانجیان رێگریکردنە لە بێڕێزیکردن بە کتێبە پیرۆزەکان.

وەزارەتی دادی دانیمارک دەشڵێت، رۆژی ١٤ی مانگی داھاتوو، پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاساکە کۆدەبنەوە.

ناردنی ئەو پڕۆژەیاسایە لەکاتێکدایە، چەند مانگی رابردوو لە دانیمارک و سوید چەندینجار قورئانی پیرۆز سوتێندرا و بێڕێزی پێکرا، ئەوەش نیگەرانیی لێکەوتەوە و لە چەندین وڵات و بە تایبەت عێراق، خۆپیشاندان کرا و باڵیۆزخانەی سوید سوتێندرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لە ئەنقەرە لەگەڵ ھاوتا دانیمارکییەکەی لارس لۆکێ راسموس سەبارەت بە گرژییەکانی غەززە و دوایین پێشھاتە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کۆبووەوە و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تورکیا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنی بزووتنەوەی حەماس ناکات.

ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی مرۆڤایەتی لەسەر گۆڕەپانی شەڕی غەززە وەستاوە، یان شەڕەکە فراوانتر دەبێت و بە تەواوی جیھاندا بڵاودەبێتەوە، یان ئاشتیی بەدیدێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد زیارا وەزیری نیشتەجێکردنی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل کە لە رۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە تائێستا بەردەوام ئەنجامیان دەدات، لە کەرتی غەززە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوەتی یان بەشێکیان رووخاون کە دەکاتە سەدا ٢٥ی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی کەرتەکە.

زیارا بۆردومانەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە بە تاوانانێکی بێوێنە لە قەڵەمدا و وتی، سوپای ئیسرائیل ھەندێک خێزانی لە کەرتی غەززە بە تەواوەتی لەناوبردووە و ھەندێک گەڕەک و ناوچەی نیشتەجێبوونی بە دانیشتوانەکەیەوە تەختی زەوی کردووە.

وەزیری نیشتەجێکردنی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکان نەخۆشخانە، پەرستگا، نانەواخانە، دامەزراوەکانی ئاو، بازاڕ، قوتابخانە و دامەزراوەکانی خوێندن ڕووخاون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەفتەی رابردوو ئەنجومەنی ئاسایش دووجار کۆبووەوە بۆ بڕیاردان لەسەر دوو پرۆژەیەیاسا سەبارەت بە راگرتنی شەڕ لە غەززە کە لەلایەن روسیا و بەرازیلەوە پێشکەشی ئەنجومەنەکە کرابوو، بەڵام دەنگی پێویستیان بەدەستنەھێنا.

رۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە ئەنجومەنی ئاسایش کۆبووەوە بۆ دەنگدان لەسەر ڕەشنووسێک سەبارەت بە ئیسرائیل و غەززەکە لە لایەن ئەمریکاوە پێشکەشکرابوو، بەڵام ھەر یەک لە مۆسکۆ و پەکین ئەو رەشنوسەیان رەتکردەوە بەھۆی بە کارھێنانی "مافی ڤیتۆوە" نەتوانرا پەسەند بکرێت.

ژانگ جون باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بڕگەکانی ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا غەززە دەخاتە ناو قەیرانێکی گەورەترەوە.

ھاوکات ڤاسیلی نەبێنزیا نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش کە مۆسکۆ و پەکین دژی بوون، ئامانج لێی پێدانی ماف بوو بە ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی زەمینی لە کەرتی غەززە و  ھۆشداریشیدا لە مەترسی فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی سەر بە بزووتنەوەی حەماس بڵاویکردەوە، لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە کە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، حەوت ھەزار و ٢٨ کەس کوژراون، کە دوو ھەزار و ٩١٣یان منداڵن و ھەزار و ٧٠٩یان ژنن و ٣٩٧یشیان کەسانی بەتەمەنن. 

ھەر لەسەرەتای ھێرشەکانەوە تائێستا بۆ سەر کەرتی غەززە، ١٨ ھەزار و ٤٨٤ کەس برینداربوون. 

شەوی رابردووش فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەچەند مووشەکێک ماڵێکیان لە شاری خان یونس بۆردومانکردووە و بەھۆیەوە ١٧ کەس کوژراون کە زۆربەیان منداڵن، ئەمە جگە لەوەی دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ٢٣ کەسی دیکەش لە خان یونس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا دەرھێنراونەتەوە، گەڕان بەدوای کەسە ونبوەکانی دیکەشدا بەردەوامە کە ژمارەیان نزیکەی ١٦٠٠ کەسە و زۆرینەیان منداڵن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی کۆچبەرانی حکومەتی سوید بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سەلوان مۆمیکا ئەو ھاوڵاتییە عێراقییەی قورئانی پیرۆزی لە سوید سووتاند، مۆڵەتی مانەوەی درێژناکرێتەوە و رۆژی ١٦ نیسانی ساڵی داھاتوو دیپۆرت دەکرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، جگە لەوەی مۆڵەتی مانەوە لە سوید بۆ سەلوان مۆمیکا درێژناکرێتەوە، ھەروەھا ھاتنە ناوەوەی ناوبراویش بۆ سوید بۆ ماوەی پێنج ساڵی داھاتوو قەدەغە دەکرێت.

رۆژی ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣، پەنابەرێکی عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکھۆڵم کۆپیەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند، ئەو رووداوەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێکی زۆری سەرکردەکانی وڵاتان ئیدانەیان کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن ئەمیرعەبدولڵاھیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەگەر بەزووترین کات گرژییەکانی کەرتی غەززە کۆتایی پێنەھێندرێت، ئەوا ھێزەکانی ئەمریکا پارێزراو نابن.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە دەستبەجێ گرژییەکانی کەرتی غەززە بوەستێت و حەماس ئامادەییە بارمتە مەدەنییەکان ئازاد کات.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیلەوەشکردەوە، پێویستە فشار بخرێتە سەر وڵاتی ئیسرائیل بۆ ئازادکردنی شەش ھەزار فەڵەستینی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...103104105106107...419