حکومەتی دانیمارک دەیەوێت بە یاسا رێگری لە سووتاندنی قورئانی پیرۆز بکات
کوردسات نیوز
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢١٦
وەزارەتی دادی دانیمارک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەیاسایەکیان بۆ رێگریکردن لە سووتاندنی کتێبە پیرۆزەکان، ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە و ئامانجیان رێگریکردنە لە بێڕێزیکردن بە کتێبە پیرۆزەکان.
وەزارەتی دادی دانیمارک دەشڵێت، رۆژی ١٤ی مانگی داھاتوو، پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاساکە کۆدەبنەوە.
ناردنی ئەو پڕۆژەیاسایە لەکاتێکدایە، چەند مانگی رابردوو لە دانیمارک و سوید چەندینجار قورئانی پیرۆز سوتێندرا و بێڕێزی پێکرا، ئەوەش نیگەرانیی لێکەوتەوە و لە چەندین وڵات و بە تایبەت عێراق، خۆپیشاندان کرا و باڵیۆزخانەی سوید سوتێندرا.