سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێک گەیشتە ئیسرائیل
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٥٤
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە تەلئەبیب و لەگەڵ ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.
ھاوکات کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاند، بڕیارە ماکرۆن لەسەردانەکەیدا داوای پاراستنی ژیانی دانیشتوانی مەدەنی لە کەرتی غەززە بکات و پلانی "ئاگربەستی مرۆییش" بخاتە بەردەم لێپرسراوانی باڵای ئیسرائیل.
سەرەڕای سەردانە بەردەوامەکانی لێپرسراوان و سەرکردەی وڵاتە زلھێزەکان بۆ ئیسرائیل، بەڵام شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل زیاتر لە دوو ھەفتەیە بەردەوامە و تائێستاش ھیچ ئاماژەیەک نییە بۆ راگرتنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست.