گەورەترین بنکەی سەربازیی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کرایە ئامانج
ئایار
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٣٤
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی دووشەممە گەورەترین بنکەی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەناو کێڵگەی نەوتیی عومەر لە سنووری پارێزگای دێرەزووری سوریا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
لە کاردانەوەی بەرامبەر کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا، پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بەتوندیی روبەڕوی ھەر پەلاماردانێکی ھێزەکانیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبنەوە و ھەموو کارێک دەکەن بۆ گەرەنتیکردنی پاراستنی ھێزەکانیان و مافی بەرگریی لەخۆکردنیان ھەیە.
رۆژی دووشەممە، گرووپێک بەناوی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق"، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێزەکانیان دوو بنکەی ئەمریکایان لە کێڵگەی عومەر و شەدادی لە سوریا کردووەتەئامانج.