کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کۆبونەوەکەش رەشنوسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ھەرێم و بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ ی ھەرێم دەخرێنە روو گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.


ھەروەھا لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا رەشنوسی پڕۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە ھەرێم و رەشنوسی پڕۆژە یاسای ھەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری و ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕەوشی پێکھاتەکان تاوتوێ دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عەبدولواحید محەمەد"سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یاداشتێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی ھەرێم کردوە، داوایان کردوە لێبرینی مووچە نەمێنێت و پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش کە لە ٢٠١٥ ەوە راگیراوە دەستپێبکاتەوە، ھەروەھا داوایان کردوە چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژبکرێت، ئەو مامۆستایانە یان بکرێن بە گرێبەست یان بەرەسمی بەھەمیشەیی دابمەزرێن.
وتیشی لە بەشێکی تری یاداشتەکەیاندا داوایانکردوە، دەستکاری دەرماڵەی مامۆستایانی زانکۆ نەکرێت، چونکە ئەو دەرماڵانە بەپێی یاسا رێکخراون.
"عەبدولواحید محەمەد"ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزارەتی دارایی بەڵێنیداوە یاداشتەکەیان بباتە ئەنجومەنی وەزیران و بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ بکرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە، شەوی رابردوو مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەید سادق ئاگادارکرایەوە لە بونی ڕوداوێکی تەقەکردن لەگوندی دەرەتەک ی سەربەناحیەی بەرزنجە لە سنوری قەزای سەید سادق، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی سەید سادق و تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوینی ڕوداوەکەو زانرا دەستڕێژی گولە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە کە سێ سەرنشینی تێدا بووەو بە ھۆیەوە یەکێک لەسەرنشینەکان بە ناوی ( ڕ ، ت ، م )لەدایکبوی ٢٠٠١ گیانی لەدەستداوەو دوو سەرنشینەکەی تر بریندار بوون .

راشیگەیاندووە، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارێک بەناوی (س ، م ، م )لەدایکبوی ١٩٨٦ دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفدا کە بەتۆمەتبار بووە .

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە و ھەرکەسێک لەم دۆسیەیە تێوەگلابێت دەستگیردەکرێت و ڕوبەڕوی یاسادەکرێتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ وەفدێکی باڵای بەریتانیا بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن گەورە راوێژکاری سەربازی بەریتانیا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەراست کۆبوونەوەو چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراق و ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

ھەر ئەمرۆش ھاوسەرۆکان لەگەڵ  برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ھەولێر کۆدەبنەوە و چەندین پرسی جێ بایەخی ھەردوولا تاوتوێ دەکەن.

برێت مەکگۆرک بە سەرۆکاتی وەفدێکی ئەمریکی لە عێراقە و دوێنی لە بەغداد چاوی بە بەرپرسانی باڵای عێراق کەوت و سەردانی ھەرێمی کوردستانیش دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئارام نەجم بەڕێوەبەری باخچەکان لەسەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، پلانیان ھەیە کاریگەری  وشکەساڵی لەسەر باخچەکانی سنوری شارەوانی کەلار کەمبکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کار بەسیتمی دڵۆپاندن دەکەن بۆ ئاودانی باخچە و درەختەکان، بەو رێگەیەش بەئاوێکی کەم و بەماوەیەکی کەمتر تەواوی باخچە و درەختی سەر شەقامەکان ئاو دەدەن و لەفەوتان دەیان پارێزن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان  ٧٧٧ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ٩٩٧ توشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

    ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٣٤)
١. پشکنین: (٧١٣٠ پشکنینی نوێ) 
• (٢٦٦٣) ھەولێر
• (١٨١٨) سلێمانی
• (٢٢٩١) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٣٢٧) گەرمیان
• (٣١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٧٧٧ تووشبووی نوێ)
• (١٩٥) ھەولێر
• (٢٥٥) سلێمانی
• (٢٨٣) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٣٩) گەرمیان
• (٥) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٩٩٧ چاکبوون)
• (٢١٩) ھەولێر
• (٣٦٢) سلێمانی
• (٣٥٤) دھۆک
• (٥) ھەڵەبجە
• (٤٩) گەرمیان
• (٨) ڕاپەڕین
 
٤. مردن: (٧ مردن)
• (٣) ھەولێر
• (٢) سلێمانی
• (١) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین 
 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٦٧٥٣٦٣ (٥٨٤٧٩٨ ھەولێر، ٣٨٤١٩٦ سلێمانی، ٦٩٤١٠٨ دھۆک، ١٢٢٦١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٥٤٣٥٩ (٤٩٥٤٨ ھەولێر، ٤٦٧٨٤ سلێمانی، ٥٤٥٣٧ دھۆک، ٣٤٩٠ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٣٢٢٤١ (٤١٨٧٩ ھەولێر، ٣٩٢٦١ سلێمانی، ٤٧٩٩٦ دھۆک، ٣١٠٥ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٨٠٤٣ (٦٥٥٠ ھەولێر، ٥٦٥٢ سلێمانی، ٥٦٠١ دھۆک، ٢٤٠ ھەڵەبجە)
مردن ٤٠٧٥ (١١١٩ ھەولێر، ١٨٧١ سلێمانی، ٩٤٠ دھۆک، ١٤٥ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٥ی ئایار ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کە ھەریەک لە د.سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پۆڵاد شێخ جەنگی فەرماندەی ھێزەکانی دژە تێرۆر ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە دۆخی سیاسی و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و بەردەوامیی مەترسییەکانی داعش لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەریتانیا، بە تایبەت لە ڕووی ھاریکاریی سەربازییەوە.

ھاوسەرۆکان بۆچوون و سەرنجی خۆیان لەبارەی شانە نوستووەکانی داعش و جموجۆڵەکانیان و ڕێوشوێنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەیان خستە ڕوو، جەختیشیان لەسەر کاری ھاوبەش و پێکەوەیی و ھەمئاھەنگیی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بە پشتیوانیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە تایبەتی لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، کە بۆشایی ئەمنییان ھەیە.

ھاوسەرۆکان ئاماژەیان بۆ گرنگی و پێویستی بەردەوامی ھاریکارییە سەربازییەکان و ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە بۆ لەناوبردنی تەواوی چەکدارانی داعش و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و دابینکردنی سەقامگیریی ئەمنی و ئارامی بۆ ناوچەکە.

ھاوکات سوپاسی گەل و حکومەتی بەریتانیا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتییان کرد بۆ پیشکەشکردنی یارمەتی و ھاوکاری و پێداویستیی سەربازی و پشتیوانییەکانیان بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان و بەردەوامی مەشق و ڕاھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە.

لەبارەی چاکسازیی و یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە، ھاوسەرۆکان ئامادەیی و پشتیوانیی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان دووپاتکردەوە بەوجۆرەی کە بنەمای یەکسانی و ھاوسەنگی تێدا ڕەچاو بکرێت، خواستی یەکێتییان خستە ڕوو بۆ بوونی یەک ھێزی پێشمەرگە کە دوور بێت لە ھەموو دەستوەردانێک و ھەرێمی کوردستانیش ببێت بە خاوەن ھێزێکی نیشتیمانیی ڕێکخراو.

لە کۆتایی دیدارەکەدا ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر دیاریکردنی پلان و بەرنامەیەکی گونجاو بۆ بەردەوامی کاری پێکەوەیی بۆ لەناوبردنی یەکجاریی شانە نوستووەکانی چەکدارانی داعش.

وەفدی میوانیش سوپاسی ڕۆڵ و قارەمانی و قوربانیدانی ھێزەکانی پێشمەرگەیان کرد لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و پێگەی ھەرێم لە ھاوکێشەکاندا، ھاوسەرۆکان جەختیان لە یەکڕیزی نیشتمانی و یەکھەڵوێستی کورد لە بەغدا کردەوە و ئاماژەیان بۆئەوەکرد پێکھێنانی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق لەنێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان دەستپێک و ھەنگاوێکی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کە ھەریەک لە د. سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەردار ھەرکی ئەندامی سەرکردایەتی و پۆڵاد شێخ جەنگی فەرماندەی ھێزەکانی دژەتیرۆر ئامادەی بوون، گفتوگۆیەکی جدی و ھەمەلایەنە کرا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ڕێوشوێنەکانی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا.


ھاوسەرۆکان جەختیان لە بەردەوامی ڕۆڵی ئەمریکا کردەوە بۆ یارمەتیدانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا، پێزانینی خۆشیان دەربڕی بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە ئەمریکا ھەیبووە لە یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە تایبەت لە جەنگی دژەتیرۆردا، پێویستی بەردەوامبوون و ئەنجامدانی کاری ھاوبەشیان دووپاتکردەوە بە تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و لەناوبردنی شانە نوستووەکانیان لە وڵاتدا.


لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ھاوسەرۆکانی یەکێتیی ڕوانینی خۆیان لەبارەی دۆخی ئێستا و کێشە و قەیرانەکان و ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنییەکانیان بۆ وەفدی ئەمریکا خستە ڕوو.
جەختیشیان لە ھەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کردەوە بۆ یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و نەھێشتنی ناکۆکی و گرژییە سیاسییەکان و بە فاکتەرێکی گرنگیان دانا بۆ برەودان بە پڕۆسەی سیاسی بەھێزی پێگەی کورد لە بەغدا، لەو ڕووەشەوە پێکھێنانی بەرەیەکی نیشتیمانی فراوانیان بە گرنگ زانی بۆ یەکگوتاری و یەکھەڵوێستی لەبارەی ئەو بابەتانەی ڕەھەندی نەتەوەیی و نیشتیمانییان ھەیە .


لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ھاوسەرۆکان دووپاتیان کردەوە کە گرتنەبەری زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش و پەنابردن بۆ دەستوور تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانە لە نێوان ‌حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ بە تایبەت کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان کە ئێستا بەھۆی ھەڕەشەکانی داعشەوە ھاووڵاتییانی ئەو ناوچانە ژیانیان لە مەترسیدایە.


سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، ھاوسەرۆکان تەئکیدیان کردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دوور لە دەستتێوەردان.


وەفدەکەی ئەمریکاش جەختیان کردەوە لە سەر بەردەوامیی ئەرکەکەیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و پابەندبوونی وڵاتەکەشیان بۆ پشتیوانیکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق و بەگژداچوونەوەی تیرۆر و بەھێزکردنی ئابووری و بەردەوامی کاری پێکەوەیی لە چوارچێوەی بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان ھەردولا لە تەواوی بوارەکاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا گفتوگۆ لە بارەی چەند پێشنیازەیاسایەک کرا کە تایبەتە بە پاراستنی بەڵگەنامە ئەرشیفییەکانی کوردستان، لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای وەزارەتی کارەبا.
بڕیاریشە دوای تاوتوێ کردنی بڕگە و خاڵە پێشنیازکراوەکانی ئەو پڕۆژەیاسایە، لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەماندا بخرێتە دەنگدانەوە و ببێتە یاسا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان ئامانج لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردنە لە بارەی پرسی دەستوری ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکاکان زیادی کردووە و شەوی ڕابردوو چەند سەنگەرێکی سوپای عێراق لە سنووری داقوق لەلایەن داعشەوە پەلامار دران، ھەروەھا لە نزیک گوندی بەشیر لە ناحیەی تازە داعش پەلاماری حەشدی شەعبیدا و شەش ئەندامی حەشد بوون بە قوربانی.


بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی عێراقیش ڕایگەیاند، لە ناوچەی زاب لە قەزای جەویجەی کەرکوک سیخوڕێکی داعشیان دەستگیرکردووە، کە زانیاری لە نێوان حەشارگەی چەکدارانی داعش و شانە نووستووەکان ئاڵوگۆڕکردووە. ھاوکات لە داقوق تیرۆرستێکی تری داعش دەستگیرکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نوخشە ناسیح" قائیمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، جگە لەو بودجەی بۆ ناوەندی قەزای ھەڵەبجە دابینکراوە، بڕی ٥ ملیاریش بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزا و ناحیەکانی ھەڵەبجە تەرخانکراوە، دوای دەستنیشانکردنی دەست دەکرێت بە خەرج کردنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان ھاتووەتە سلێمانی و لە ئێستادا لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لەگەڵ ڕێکخەر و بەرپرسانی ئەو حزبە لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە دواتریش سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکات.


بە پێی زانیارییەکان ئامانج لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردنە لە بارەی پرسی دەستوری ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری ئامێدی دەسوڕێنەوە و ئەمڕۆش زنجیرە چیاکانی مەینیان بۆردومان کرد.


لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە ڕۆژی ١٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێکرد و لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوو بە چڕی ئۆپراسیۆنی بۆ سەر قەزای ئامێدی لە دھۆک و ناوچەی برادۆست لە ھەولێر دەستپێکرد و چەندین ناوچەی داگیر کرد، ھاوکات ژمارەیەک ھاووڵاتیش بوون بە قوربانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئەمساڵدا بەھۆی کەم بارانی و گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێ، نیشانەکانی وشکە ساڵی لە بەشێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەرکەوت و لە ئێستاشدا بەھۆی کەمبوونەوەی ئاو لە ڕووباری دیجلە و بەنداوی دھۆک، گرفتی کەمی ئاوی ماڵان بۆ دانیشتوانی دھۆک دروست بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی دەباشانی کرد و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکانی یەکێتی پێشوازی لێکرا و  ئێستاش لە کۆبوونەوەدان.


بڕیاریشە، دواتر سەردانی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان بکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...651652653654655...658