پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە گوندی "دشیش" لە ناحیەی بەرواری باڵا لە قەزای ئامێدی بریندار بوو و دواتر بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی دھۆک کرا و  لەژێر چاودێری پزیشکدایە. ھەر بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیا گوندی "ئەدنێ" لە ناحیەی بەرواری باڵا چۆڵکرا، لە ساڵی رابردووەوە ئەوە سێیەم گوندە لە سنوورەکە چۆڵ دەکرێت.