بەپێی لیستێکی ماڵپەڕی Global Firepower بەهێزترین سوپاکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دیاریکردووە، کە سوپاکان لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عەرەبیشدا پۆلێن کراون.
لە بەهێزترین سوپاکانی جیهاندا ویلایەتە یەکگرتووەکان پلەی یەکەمی گرتووە، بەدوای ئەویشدا هەریەک لە سوپای روسیا، چین، هیندستان و کۆریای باشوور دێن.
ئەگەرچی ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکان لە پلەی ١٤٥ی لیستە جیهانییەکەوە دەستپێدەکات، بەڵام ئەگەر بە جیا رێکبخرێن ئەوا میسڕ لە پلەی یەکەمدایە و سعودیە لە پلەی دووەمدایە، بەدوای ئەویشدا سوپای جەزائیر و سوپای عێراق و ئیمارات دێن.
لەکۆتایی ریزبەندییەکەدا کۆسۆڤۆ، سۆماڵ، ئەفریقای ناوەڕاست و بنین و بۆتانن.
ماڵپەڕی Global Firepower ساڵانە لیستی ەهێزترین سوپاکان بڵاودەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پشت بە ٥٠ پێوەر دەبەستێت، کە لە ژمارە و جۆراوجۆری چەکەکانی سوپاوە دەستپێدەکات، تاوەکو سەرجەم پێداویستییەکانی دیکەی وەک ژمارەی سەرباز، توانای بەرهەمهێنانی سوپا و هێزی لۆجستی، جوگرافیا، توانا و هێزی تەکنەلۆجی سوپا، توانای شەڕکردن و راهێنانە جیاوازەکان.