نزیکەی ساڵێک دەبێت ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەچووە ، ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق رازی بووە لیژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن، کە ھەندێکیان  ١٥٠ ھەندێکی تریان  ٢٥٠ ھەزار دیناریان پێ ئەدرێت.


رێکارەکەشی بەم شێوەیەیە ھەژمارێکی بانکی کاتی و خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، لیژنەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گەنجینەی داراییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و بە ئەندامێتی پارێزگاران و بەڕێوەبەرانی بەشی دارایی و پشکنین و نوێنەری کۆمیسیۆن کاروبارەکانی جێبەجێدەکات. 


ئاماژەی بەوەشداوە، پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن بە ھاوپێچکراوی لەگەڵ لیستی ناوەکانیاندا لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرجدەکرێت. 


ھاوکات، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی ھەر کارمەندێکی کۆمیسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەنێوان ١٥٠ بۆ ٢٥٠ ھەزار دیناردایە.