"رەحمان خانی"بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەبەراوورد بە ساڵی رابردوو، ١١ مەتر و نیو ئاستی ئاو نزمترە، بەھۆی کەمیی بەفر و بارانبارین داھاتی ئاو لەسەرچاوەکان زۆر کەمیکردوە.
وتیشی، پلانیان داناوە بۆ ٥ مانگی داھاتوو بەشی پێویستییەکانی خەڵک لە بەنداوی دەربەندیخان ئاو بەردەدرێتەوە.
سەبارەت بە کاریگەری کەمبونەوی ئاو لەسەر پڕۆژە و زەوییە کشتوکاڵییەکان راشیگەیاند، ئەو بڕە ئاوەی بەردەدرێتەوە کەمترە لە ساڵی پار، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ئەو پڕۆژانەی لەسەر ئاوی سیروان ھەیە، جۆرێک لە چاکسازی بکەن و لەگەڵ رەوشی کەمئاوی خۆیان بگونجێنن.