پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئێران ڕایگەیاند، دوای ئەوەی حکومەت و پەرلەمانی ئێران ڕەزامەندییان پیشاندا ھەردوو شاری بانە و مەریوان لە خۆرھەڵاتی کوردستان ببنە ناوچەی ئازادی بازرگانی، ئەمڕۆ لە شاری بانە بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بازرگانانی ھەرێم، کۆنفرانسی سەرمایەگوزاری ئابووری دەستیپێکرد.


ئامانج لە کۆنفرانسەکەش گەشەپێدانی کەرتی ئابوورییە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، ھەروەھا بانگێشتکردنی بازرگان و سەرمایەدارانی ھەرێم بۆ وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی زیاتری کاڵا و کەرەستەی بازرگانی.