"رێواز فایەق"سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و کوردستان، لەگەڵ "فرانشیۆس دۆمای"سەرۆکی لیژنەی بەرگریی نیشتمانی و ھێزی چەکداری لەپەرلەمانی فەرەنسا و"ھی بڕونۆ ئەوبێرت"باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لەھەولێر کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، فەرەنسا لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، بەدرێژایی قۆناغی دوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ ھەمیشە ڕۆڵێکی کاریگەرو سەرەکی بینیوە لەپشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان.
جەختی لەوەشکردەوە،لەسەرەتای ھێرشەکانی تیرۆریستانی داعشدا ھێزەکانی بەرگریی فەرەنسا زۆرترین ھاوکاریی سەربازی و لۆجستیی ھێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، داواشیکرد، ئەو پشتیوانیانەی فەرەنسا بەردەوامبن بۆ ھێزی پێشمەرگە.
لە بەرامبەریشدا وەفدی فەرەنسا بەڵێنیاندا، ھێزەکانیان بەردەوامدەبن لەھاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە.