کوردستان

جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەبێت زیاتر چاوکراوە بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆر و تۆقاندن بە ھەموو شێوەکانی و بە ھەر ھۆکارێک بێت. ڕاشیگەیاند، پێویستە کار بکەن بۆ ئەوەی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووەتە ئامانج بنبڕ بکرێت.


لە کۆتایی پەیامەکەشیدا قوباد تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو شەھیدانە کرد کە خۆیان کردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەم کە بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکەی چەکدارانی داعشەوە شەھیدبوون و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.

مەترسییەکانی داعش لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆتایی نەھاتووە و چەندینجاریش ھۆشداریمان لە ھەبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان داوە، کە بەداخەوە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش لە ئەنجامی سوودوەرگرتن بووە لەو بۆشاییە ئەمنییە.

رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەرکی ھەموولایەکمانە و پێویستە ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە زیاتربێت. ناتوانین ژیانێکی ئارام و سەقامگیرمان ھەبێت ئەگەر ھەموومان پێکەوە یەکدەنگ و یەکدەست نەبین بۆ رووبەرووبوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکان.

بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە
بەداخەوە جارێکی دیکە بەھۆی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پردێ  ، پۆلێک لە پێشمەرگەی دلسۆزی خاک و نیشتیمان شەھید و بریندار بوون .
بەناوی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان وێرای ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە تیرۆرستیەی شەوی رابردوو ،  پرسەو ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەین و ھیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین .

ئاشکرایە پەلاماری تیرۆرستان لە شەوی رابردوو دەرخەری ئەو راستیەیە ، ھێشتا ئێمە لەبەردەم ھەرەشەی دوژمنان و تیرۆرداین و مەترسییەکانی سەر قەوارەکەمان کەم نین، ھەربۆیە لە ئێستادا زیاتر لە ھەرکاتێک کوردستان پێویستی بە تەبایی و یەکریزی ھەیە ، باوەرمان وایە  تەنھا بە یەکێتی و یەکڕیزی و پێکەوە بوونمان  دەتوانین رووبەرووی پیلانی تیرۆرستان و دوژمنانی میللەتەکەمان ببینەوە .

ئەم بۆشاییە ئەمنییانەی کەلەدوای نەمانی پێشمەرگە لەناوچە کوردستانیەکاندا درووستبوون ھەمیشە بە زیان بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم شکاونەتەوەو تیرۆریستان سوودییان لەم کەلێنەنانە وەرگرتووە تا دەستی ڕەشیان نیشان بدەنەوە.
پێویستە ھەرچی زووە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی بە ھاوبەشی پارێزگاری لەو ناوچانە بکەن و ئەم ڕووداوە نیشانمان دەداتەوە نەبوونی پێشمەرگە لەو ناچانەدا چەند زیانبەخشبووە.
دڵنیاین  ئیرادەی خۆراگری گەلەکەمان ورەی پۆڵاینی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان  زۆر لە پەلاماری ترسنۆکانەی تیرۆستان بەھێزترە.

  گیانی شەھیدانمان شاد،خودا ئارامی و سەبووری بەھەموو لایەکمان بداتو بریندارەکان بێ شیفا نەکات.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان 
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

فراکسیۆنی گۆڕان 

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان 
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 
فراکسیۆنی ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی 
فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی 
فراکسیۆنی سەردەم
فراکسیۆنی ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشوری 
فراکسیۆنی میللەت 
فراکسیۆنی پارتی چاکسازی تورکمانی 
فراکسیۆنی ئازادی 
فراکسیۆنی رافیدەین 
فراکسیۆنی ئازادی 
فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی 
فراکسیۆنی ئەرمەن 

١ی٥ی٢٠٢١

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی خشتەی گەشتەکانی بڵاویکردەوە و بەپێی ئەو خشتەیە رۆژی یەکشەممە سەعات ٢ و ٥٥ دەقەی دوانیوەڕۆ گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران و  بە پێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.

دەستپێکردنەوەی ئەو گەشتانە، لە دوای بڕیاری حکومەتی ئێران دێت کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەھۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا گەشتەکان راگیرا بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر پێشنیازی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی، لاھور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی ھاوپەیمانێتییەکە دەکات.

وتیشی، بەپێی ئەو ھاوپەیمانێتییە، لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک،یەکێتی دەبێتە ھێزی یەکەم و لەسەر ئاستی عێراقیش دەبێتە براوەی سێیەمی ھەڵبژاردن.

رزگار حاجی حەمە رایگەیاند، ھاوپەیمانی کوردستان، لەسەر ئاستی ١٠ پارێزگای عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشداری دەکات و کاندیدەکانیش لە نێوان یەکێتی و گۆران بە ھاوبەشی دەبێت.
 راشیگەیاند، کورد بەگشتی و ناوچە جێناکۆکەکان، سودمەندی یەکەمی ئەو ھاوپەیمانێتییە دەبن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لە ئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ دوکان شەرو ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەکێک لە دوکانەکان(دوکانی ساردەمەنی ) بەچەقۆھێرشی کرابووە  سەروو بریندار بوو و گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توانرا لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە تۆمەتباری سەرەکی ڕوداوەکە کە ھەڵاتبوو لەچەند کۆڵانێک نزیک شوێنی ڕوداوەکە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیرکرا کە خاوەنی کافتریە و تۆمەتبارێکی تریش کە ھاوکاری کوشتنەکە بووە دەستگیرکرا.

رونیکردووەتەوە، لەئێستادا ھەریەک لە تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥ لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

بەبۆنەی ڕۆژی  (یەکی ئایار)  جەژنی کرێکارانی جیھان، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم  کرێکارانی جیھان دەکەین بە تایبەتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی بیروبازووی کوردستان. 
یەکی ئایار جەژنی کرێکاران و ڕۆژی ھاوپشتی کرێکاری و جۆشدانەوەی خەباتی چینایەتی کرێکارانە، ھەموو ساڵێک لەم رۆژەدا کرێکاران لەسەرانسەری جیھاندا ھەڵوەستە لەسەر گوزەران و مافە چینایەتییەکانیان و پێداچوونەوەو دەکردنی یاسای گونجاوی کار دەکەن، کە مافەکانی کرێکاران دەستەبەر بکات. 

 کرێکاران و ڕەنجدەرانی بیروبازوو لە کوردستاندا، لە خەبات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان درێغیان نەکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەخەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا، بەتایبەتی لە شۆرشی نوێ دا، قارەمانی نێو سەنگەری پێشمەرگایەتی ‌و ئازا و خۆراگری خەباتی نھێنی و چالاکی ‌و ناڕەزایەتیەکانی ناو شارەکان و کەم نین ژمارەی ئەو کرێکارە تێکۆشەرانەی شەھید و بریندار بوون. 


لە دوای ڕاپەرینیش کرێکاران سەرمەشقی  خەباتی مەدەنی قۆناغەکە بوون  بۆ دەرکردنی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە کەرتی گشتی و تایبەت  وھێنانەدی مافی دیموکراسیەکانیان و ڕەخساندنی ھەلی کار و پاراستنی ژیان و سەلامەتی کرێکاران.


یەکێتیی، وەک حزبێکی سۆشیال دیموکرات پشتیوانی  خەباتی سەندکایی و پیشەیی کرێکارانە و داکۆکی لەمافە پیشەیی و چینایەتی و دیموکراسییەکانی کرێکاران دەکات  ‌و لەرێگای نوێنەرانی لە حکومەت و پەرلەمان و رێکخراو و سەندیکاکانەوە پێداگری دەکات بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران، لەعێراق و کوردستان و باشکردنی ژیان و گوزەرانیان. 


جارێکی تر پیرۆزە (یەکی ئایار) جەژنە جیھانی کرێکاران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 دەقی ڕاگەیەنراوەکە : 

ئاماژە بە بەیانی ژمارە(١٧)ی ساڵی ٢٠٢١ ی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆشەوی قەدری پیرۆز بریارماندا بە دەرچوواندنی ئەم ڕێنماییانە. 
یەکەم : شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو  ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن 


دووەم : مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێت 

سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانیان رەچاو بکرێ لە مەترو نیوێک تا دوو مەتر. 
چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێت 


پێنجەم : پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی 


شەشەم : لەکاتی بونی سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی کارگێری و یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران 


حەوتەم : بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن


ھەشتەم : دەزگاکانی راگەیاندن دوای  ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر  لەمزگەوتەکان بکەن 


نۆیەم: ئەم ڕێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلایەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان  ٨٨٠ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و  ٥ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و  ٩١٩ توشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.


ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩      ژمارە (٤٢٩)

 
١. پشکنین: (٩٤٨٦ پشکنینی نوێ) 
(٢٩٥٢) ھەولێر
(٢٠٩٩) سلێمانی
(٣٩١٣) دھۆک
(١٠٠) ھەڵەبجە
(٣٧٦) گەرمیان
(٤٦) ڕاپەڕین

 
٢. تووشبوو: (٨٨٠ تووشبووی نوێ)


(١٧٦) ھەولێر
(٢٦٩) سلێمانی
(٣٧٦) دھۆک
(٦) ھەڵەبجە
(٣٨) گەرمیان
(١٥) ڕاپەڕین


٣. چاکبوون: (٩١٩ چاکبوون)
(١١٢) ھەولێر
(٣٢٥) سلێمانی
(٤١٥) دھۆک
(٤) ھەڵەبجە
(٥٣) گەرمیان
(١٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٥ مردن)
(٣) ھەولێر
(١) سلێمانی
(١) دھۆک
(٠) ھەڵەبجە
(٠) گەرمیان
(٠) ڕاپەڕین 


 
ئاماری گشتی:


کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٦٣٩٨٣٩ (٥٧٢٥٠٣ ھەولێر، ٣٧٥٥٢٤ سلێمانی، ٦٨٠١٥٣ دھۆک، ١١٦٥٩ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٥٠٨٨٨ (٤٨٧٤١ ھەولێر، ٤٥٤٢٤ سلێمانی، ٥٣٢٧١ دھۆک، ٣٤٥٢ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٢٧٤٢٧ (٤١٠٦٧ ھەولێر، ٣٧٠٥٥ سلێمانی، ٤٦٢٣٢ دھۆک، ٣٠٧٣ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩٤٤٠ (٦٥٧٠ ھەولێر، ٦٥١٢ سلێمانی، ٦١٢٤ دھۆک، ٢٣٤ ھەڵەبجە)
مردن ٤٠٢١ (١١٠٤ ھەولێر، ١٨٥٧ سلێمانی، ٩١٥ دھۆک، ١٤٥ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٣٠ی نیسان ٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 دەقی پەیامەکە : 

بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیھانیی کرێکارانەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کرێکارانی کوردستان و عێڕاق جیھان دەکەین.
ئەم بۆنە جیھانییە بەدەرفەتێک دەزانین کەتێیدا ستایشی ڕۆڵ و کاریگەریی ڕاستەوخۆی کرێکاران بکەین لەئاوەدانکردنەوەو بنیادنانەوەی وڵاتدا، بووژاندنەوەو نوێکردنەوەی ھیچ سێکتەرێکی ژیان بەدی ناکەین کەشوێن پەنجەی زێڕینی کرێکارانی پێوە دیار نەبێت، ئەوەی کەھاتۆتە دی بەری ڕەنج و ماندووبوونی دڵسۆزانەی ئەوانە.


ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان وێڕای پشتیوانیمان لەھەموو داخوازییە ڕەواکانی کرێکاران، ھاوکات داکۆکیکاری خەباتی ڕێکخراوەییان دەبین لەسەندیکا پیشەییەکانیاندا، لەپێناو فەراھەمکردنی ژیان و گوزەرانێکی ئاسوودەتر بۆیان و دابینکردنی بیمەو خانانەنشینکردنیان لەدوای تەمەنی یاسایی کارکردن.


ھەروەھا پاڵپشتیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ کرێکاران و دەستی کاری ناوخۆیی، پێویستە لەسەر حکومەت چاودێریی ڕێژەی ھێنانی دەستی کاری دەرەکی بکات لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، بەجۆرێک کار نەکاتە سەر بژێوی و کاری کرێکارانی ناوخۆیی، ھەروەھا یاساکانی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەھەموو وردەکارییەکانییەوە جێبەجێ بکات، پەرلەمانی کوردستانیش، زەمینەی تەواو دەڕەخسێنێت بۆ دەستپێشخەریی ھەر پێشنیازەیاساو ھەموارکردنەوەیەکی نوێی یاسای کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کەگۆڕانکاری لەماف و داخوازییەکانی کرێکاران بکات بەرەو ژیانێکی شایستە تر. 
جارێکی تر پیرۆزبێت جەژنی کرێکاران، سڵاو بۆ گیانی پاکی ھەموو ئەو کرێکارانەی کە لەکاتی خزمەت و کارکردندا گیانیان سپارد.
ھەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تیرۆریستێکی خۆکوژ لەبەردەم دەزگای ئاسایشی نیشتمانی خۆی تەقاندووەتەوە

وتیشی، تیرۆریستەکە پێش ئەوەی بگاتە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تەقەی لێکراوەو دواتر خۆی تەقاندۆتەوە.

راشیگەیاند، تەقینەوەکە ھیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوەو لێکۆڵینەوەش بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی خۆکوژەکە دەستیپێکردووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاھیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھاتوچۆی گەشتیاری وەک پێش سەردەمی کۆرۆنا ئاسایی نەبووەتەوە و لە ئێستادا بەھۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڤیزەی گەشتیاری بۆ ھەموو وڵاتانی ئەوروپا راگیراوە و لە فڕۆکەخانەش رێکاری توندی تەندروستی جێبەجێ دەکرێت. 

وتیشی، ژمارەی گەشتەکانیش لە ٥٥% کەمبووەتەوە، بەو ھۆیانەوە داھاتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە ٦٠% کەمی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی بەیاتی ئەندامی لیژنەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، تیرۆریستان کەوتوونەتەوە بە ئامانجکردنی ئەو پارێزگایانەی کە پێشتر شوێنی پەلامارەکانیان بوون، بە شێوەیەک ھیچ رۆژێک بەبێ پەلامارێکی تیرۆریستی و قوربانی نوێ تێناپەڕێت. 

وتیشی ساڵانە زیاتر لە ٦٠٠ عێراقی دەبنە قوربانی تیرۆر و ٤% بۆ ٥%ی گیان لەدەستدانەکان لە عێراق بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانەوەیە، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠یش، زیاتر لە ھەزار و ٢٠٠ عێراقی بوونەتە قوربانی ئەو پەلامارانە.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیش رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان چالاکی تیرۆریستانی سنوردار کردووە، بەڵام ھێشتا تیرۆر لە عێراق مەترسییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆماری عێراق دیدارو کۆبوونەوەکانی لە ھەولێر دەستپێکردوەو ئەمرۆ لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وسەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت کۆبووەو تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراق و ھەرێمی کوردستانیان کرد.

بڕیاریشە ھەر ئەمرۆ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، ڕاشیگەیاند: دەبێت میدیای یەکێتی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی ببینێت لە گەیاندنی سیاسەتی ڕاست و دروستی یەکێتی بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.


لە بارەی شێوازەکانی پەرەپێدانی ڕاگەیاندنی یەکێتیش، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە چەند پێشنیاز و بۆچوونێکیان خستەڕوو، ھاوکات سوپاسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانییان کرد و بە ھاوکار و پشتیوانی بەردەوامیان وەسفکرد کە ھەمیشە بە تەنگ کێشە و داواکارییەکانیانەوە بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پاڵپشتی تەواوەتی ھەوڵەکانی سەرۆک کۆمارە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردستان و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگای دیالۆگی ڕاستگۆیانە و نیشتمانیانەوە. 


لە کۆتایشدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، کە د. بەرھەم ساڵح لە میانەی سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە و گەورە لێپرسراوە حکومی و سیاسییەکان لە ھەولێر و سلێمانی کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...653654655656657658