ئەنجومەنی دادوەری لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان سەبارەت بە سزای زیندانیانی بادینان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم کۆبونەوە، رەشنووسێکی راستکردنەوەی بڕیاری پێداچوونەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری کرد، داوایان کرد بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ئەو ڕەشنووسە لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییەوە کاری پێویستی بۆ بکرێت. 
راشیگەیاندوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریش ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەو ڕەشنووسە پێشکەش بە دەستەی تایبەتمەندی دادگای پێداچوونەوە دەکرێت و وەک ھەموو دۆسیەیەکی تر بەپێی ڕێکار و میکانیزمە یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، پێویستیشە شێوازی کارکردنی پارێزەران بە شێوەیەک بێت سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان بپارێزرێت و تێکەڵ بە بابەتە سیاسییەکان نەکرێن.