لە رێوڕەسمێکدا بۆ یەکەم جار "سروە محەمەد رەشید" وەک جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کارووباری کارگێڕی دەستبەکاربوو ،"سروە محەمەد" ماوەی چەند ساڵێکە لەسنوری ئیدارەی گەرمیان وەک بەڕێوەبەری ناحیەکانی ڕزگاری و سەرقەڵا و قۆرەتوو خزمەتی کردووە.

ھەر لە رێوڕەسمەکەدا خەڵاتی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەخشرایە ھەردوو جێگری پێشووی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان "عەبدوڵا ئەنوەر و یونس ئەحمەد" کە ئێستا خانەنشین بوون ڕۆڵی بەرچاویان لەپێشخستنی ئیدارەی گەرمیان ھەبووە.

ھەروەھا "شەماڵ نامیق"وەک قائیمقامی نوێی قەزای کفری دەستبەکار بوو، لە رێوڕەسمێکدا نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و بریکاری وەزیری ناوخۆ، پەیامی جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڵێنی قوباد تاڵەبانییان گەیاندە ئامادەبوانی رێوڕەسمەکە بۆ پشتیوانی لە قائیمقامی نوێی کفری.