بەھۆی زیادبونی خواست لەسەر شیشی ناوخۆی ھەرێم، نرخەکەی بەپێی جۆرە جیاوازەکانی تەنھا لەم ھەفتەیەدا ٣٠٠ دۆلار بۆ ھەر تۆنێک زیادیکردوە، ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی گەورەترین کارگەی بەرھەمھێنانی شیش لەھەولێر کەتوانای بەرھەمھێنانی ٣٥٠ ھەزار تۆن شیشی ھەیە لەساڵێکدا.

بەرزبوونەوەی نرخی شیش وێڕای ئەوەی پەیوەندی بەزۆر بوونی خواستەوە ھەیە، ھاوکات پەیوەندیدارە بە بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و بەم ھۆیانەوە نرخی یەک تۆن شیش لە ساڵی رابردوەوە لە  ٦٦٠ ھەزار دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ یەک ملیۆن و ٤٠٦ ھەزار دینار و بەرێژەی ١١٣%ی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.