لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە پرۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمانان و وەفدێکی ھاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان.

لە دیدارێکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا دەربارەی پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پێویستی بەردەوامی دیالۆگ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و وەلانانی ناکۆکییە سیاسییەکان و دوورکەوتنەوە لە خۆسەپاندن و بەکارھێنانی زمانی زبر و یەکتر تۆمەتبارکردن.

ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی پەرۆشی و ئامادەیی یەکێتیی دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان بەو جۆرەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکات و بنەمای ھاوبەش و شەراکەتی ڕاستەقینەی تێدا ڕەچاو بکرێت.