بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی چوار ساڵ لە رەگەزی مێ دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، کە بەھۆی کەوتنە ناو جۆگەی ئاودێری بەنداوی سەروچاوە خنکابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی کەسوکاری لە کاتێکدا ئەوان سەرقاڵی کارکردن بوون رووداوەکە رویداوە. 

پۆلیسی راپەڕین رونیکردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە تەرمی منداڵەکە رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆلێنەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.