کاروان گەزنەیی دوای بایکۆتکردنی دانیشتنی پەرلەمان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری داھاتی خاڵە سنورییەکان ناگەرێتەوە خەزێنەی حکومەت، بە تایبەت داھاتی خاڵە سنورییەکانی ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران، کە بە پێی ڕاپۆرتەکان ٧٠٪ی داھاتی ئیبراھیم خەلیل ناگەڕێتەوە.


وتیشی، داھاتی نەوت کێشەیەکی زۆری تێدایە و سەرباری ناشەفافی، بەشێکی کۆمپانیا حزبییەکان سودمەندی سەرەکین لە داھاتی نەوت.


کاروان گەزنەیی ڕاشیگەیاند، چەندین جار بە یاداشتنی ڕەسمی داوایانکردووە حکومەت لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بێتە پەرلەمان بەڵام تا ئێستا ئامادە نیە.


ڕوونیشیکردەوە، ماوەی نۆ مانگە بڕیار لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەک دراوە بۆ شەفافکردنی داھاتی خاڵە سنورییەکان بەڵام تا ئێستا لیژنەکە لەلایەن حکومەتەوە پێکنەھێنراوە.