مووچەی ئەو زیندانییە سیاسییانە خەرج دەکرێت کە مووچەی تریان نییە
٢٥ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٠٣٧
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان، لەم مانگەوە مووچەی ھەموو ئەو زیندانیە سیاسییانە خەرجدەکرێت کە ھیچ مووچەیەکی تریان نییە.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، منحەی ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانەی کە ماوەی ١٠ ساڵی منحەکەیان تەواو بووە و ھیچ مووچەیەکی تریان نییە، پێداچوونەوە بە دۆسییەکانیان تەواو بووە و لە ١ی ئایاری ٢٠٢١، منحەیان بۆ ھەژمار دەکرێت.