کوردستان

فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایانگەیاندووە، بریارەکەی دادگای پێداچوونەوە پێشھاتێکی مەترسیدارەو سەروەری یاسای لەھەرێم خستۆتە ژێر پرسیارەوە، ھەربۆیە نابێیت رێگە بدرێت لە ژێر ھەر و پاساوێک دادگا بکرێتە سەنگەری کپکردنی دەنگی ئازاد و بەرتەسک کردنەوەی فەزای کاری مەدەنی ، داواش لەسەرۆکی ھەرێم دەکەن لەپێناو پاراستنی سومعەی ھەرێـم دەستەڵاتەکانی خۆی بەکاربھێنیت ئەو لادانە راستبکاتەوە .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی سزای دەستگیرکراوانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، پێشھاتێکی لەمجۆرە، مەترسییەکی گەورەیە لەسەر سەروەری دادگاکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادیی رادەربڕین لەناو ھەرێم و وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەشێوێنێت.


راشیگەیاندووە، یەکێتیی ھەوڵ و فشارەکانی بەگەڕخستووە بۆ لابردنی سزای ناعادیلانەی دەستگیراوەکانی بادینان، داواش دەکات سەرۆکی ھەرێم دەسەڵاتی یاسایی خۆی بەکاربھێنێت و لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان دەربکات و پەرلەمانی کوردستانیش ھەڵوەستەی جددی بکات لەسەر کەیسەکە.


مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختیشیکردوەتەوەاتەوە، تۆمەتبارکردنی وڵاتان بە ناڕەوا و نیگەرانکردنیان خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان ناکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧١٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٠٥١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە وەک خۆی بەڕێوەدەچێت و ھەوڵەکانیش بەردەوامە لە نێوان ھەرێم و بەغداد بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ژیان بۆ شەنگال.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاخۆ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا بە چڕی گوندی کەشانیان لە ناحیەی باتیفا تۆپباران کرد و ترس و دڵەڕاوکێیان لای دانیشتوانی سنوورەکە دروست کردووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر ئەمڕۆ سوپای تورکیا پەلاماری چیای "خام تیر"یاندا لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ و بەھۆیەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" ڕوویدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە درێژەی ھەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنینی خواردن و خواردنەوە لە دوکان و بازاڕو شوێنە گشتییەکان، دەستیان بەسەر بڕێک خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوە بەسەرچوودا گرت و پسوڵەی سەرپێچیان بۆ خاوەن شوێنەکان کرد.


ھەروەھا بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستیی و ڤێتێرنەرییەکان و دانانی خواردن و خواردنەوە لە شوێنی گەرم، ١٢ شوێنیان داخست.


ھەروەھا لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ھۆشداری بە کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکاندارەکان دەدەن و ھەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە لە شوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشکی خۆر دابنێت، دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ھاتووە، پاش ئەوەی دوێنێ ٥ی ئایاری ٢٠٢١ کچێک لەسەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی ھەڵدایە خوارەوەو گیانی لەدەستدا و ناسنامەکەی نادیاربوو، دوابەدوای رووداوەکە بەدواداچوون بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکە و ھۆکاری رووداوەکە دەستیپێکرد.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، ئێوارەی ھەمان ڕۆژ توانرا ناسنامەی کچەکە ئاشکرا بکرێت و کەسوکاری بدۆزرێتەوە، دەرکەوت کچەکە ناوی (م، ڕ، م) و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ و پیشەی خوێندکارەو دانیشتوی گەڕەکی ھوانەی شاری سلێمانییە.

راشیگەیاندووە، کچەکە سەرلەبەیانی دوێنێ بەمەبەستی چونی بۆ خولێک لەگەڵ براکەیدا لەماڵ چووەتە دەرەوە و پاش جیابونەوەی لەبراکەی چووەتە سەر پردی وڵوبەو خۆی ھەڵداوەتە خوارەوە و بەوھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
رونیشکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بۆ ئاشکراکردنی ھۆکاری رووداوەکە بەردەوامە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردسات نیوز رایگەیاند، بۆ وەرگرتنەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون، دوو بژاردەیان خستووەتە بەردەم خاوەنی پرۆژەکان. 

وتیشی، گشتاندنێکیان ئامادەکردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنانی پارێزگاکانی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

لەبارەی دوو بژاردەکەوە، ئاماژەی بەوەکرد، یەکێکیان ئەوەیە قیستەکان درێژبکرێنەوە و بە نرخی دۆلاری پێشوو ھەژمار بکرێت، واتە ئەو بڕەی ئێستا بۆ نرخی دۆلار زیاد بووە، بخرێتە دوا قیست و وەربگیرێت، بەوەش ماوەی قیستەکان درێژبکرێنەوە، بژاردەی دووەمیش ئەوەیە ١٠٠ دۆلار بە نرخی ١٢٠ بۆ ١٣٠ ھەزار دینار دیاری بکرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەماوەیەکی دیاریکراودا بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرھێنان ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە، ھەر وەبەرھێنەرێکیش پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید ئەسعەد کەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە، رێگە بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ٢٠١٩ بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ھاوردەکردنی ١٠ جۆر ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ٢٠١٩ تاوتوێ دەکات، بۆئەوەی وەک عێراق رێگە بەھاوردەکردنیان بدرێت.

وتیشی، مەرج نییە رێنماییەکانی عێراق لە ھەرێم جێبەجێ بکرێن، بەڵام ھەوڵدەدرێت نزیک لە بڕیار و رێنماییەکانی عێراق لە ھەرێمیش رێگە بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بدرێت و  بۆ ھەر جۆرێکی ئۆتۆمبێل ٢ ملیۆن دینار رسومات وەربگیرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەئێستادا تەنھا رێگە بە ھاوردەکردنی مۆدێلەکانی "٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١" دەدرێت بۆ ھەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانی کەلار لەلێدوانێکدا بەکوردسات نیوزی راگەیاند،  ئەمساڵ لەسەر داھاتی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، ٥٠ ھەزار مەتر دووجا شەقام و گەڕەکەکانی کەلار قیرکراون.

وتیشی، جێبەجێکردنی ئەو کارە لەکاتێکدایە لەسنوری شارەوانی کەلار بەھۆی قەیرانی داراییەوە بە بەھای ٢٠ ملیۆن دۆلار پرۆژەی خزمەتگوزاری حەوت گەڕەک ڕاگیراوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەرێمی کوردستان ٥٩٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١٧٩ تووشبووی تری کۆرۆنا چاکبوونەوە.


بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٩٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١١٧٩ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پانێڵەکە بە ھەماھەنگی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە ڕێکخراوە و بەشداربووان گفتوگۆ لە بارەی کاریگەرییەکانی دیاردەی خۆکوژی لەسەر کۆمەڵگە و ڕۆڵی میدیا و دامەزراوەکان دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی پشتیوانی لە ئازادی ڕادەبڕین و ڕاگەیاندن دەکات و  ئازادی ڕادەبڕین بەشێکە لە ناسنامەی وڵاتەکەی و بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردن لێی وەک بەشێک لە بەھا سەرەکییەکان.


ڕوونیشیکردووەتەوە، چاوەڕوانیان لە حکومەتەکان لە جیھاندا ھەیە ڕێز لە دیبلۆماتکارەکانیان بگرن، کە بە ھەمان شێوەی ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ خەڵکی جۆرا و جۆر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن کاروبارەکانیان بکەن.


کونسوڵخانەی ئەڵمانیاش نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکەی دادگای تێھەڵچوونەوە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە قورسە و ھیچ بەڵگەیەکی ڕوونی تێدا نیە کە شایەنی سزادانی دەستگیرکراوان بێت.
جەختیشی کردووەتەوە،  ئاڵوگۆڕی بیروڕای ئازادانە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و چالاکان بەشێکە لە کاروباری دیپلۆماسی و بڕیارەکەی دادگاش دژ بە ڕۆحی دیموکراسی و دۆستایەتیانە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەربارەی نێردە دیپلۆماسییەکانیش ھاوسەرۆک ئاماژەی بەوەدا کە "نێردە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان،‌ بەدیھێنەری ناوچەی ئارام و پارێزەری ئەزموونی ھەرێمی کوردستانن، تۆمەتبارکردنییان بە تۆمەتی بێ بنەما، سکانداڵە و زۆر خراپ ناوبانگی ھەرێم لەکەدار دەکات". وتیشی کە پێویستە بە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسی و مەدەنییەکان، ڕووبەڕووی ئەم پێشھاتە مەترسیدارە ڕاوەستن.


لە کۆتایشدا لاھور شێخ جەنگی داوای لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد کە دەسەڵاتی خۆی بەکاربھێنێت و دادگا لە دەستێوەردانی سیاسی بپارێزێت ھەروەھا سزای ناڕەوای سەر گەنجە دەستگیرکراوەکانی بادینان لابەرێت و ئەو دەستدرێژییەی کراوەتە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان بەرپەرچ بداتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پڕۆژەیاسای وەزارەتی کارەبا لەھەرێم و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بەتاوانەکانی داعش لە ھەرێمی دەکرێت.
ھەروەھا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەکان و پێشنیازەیاسای پاراستنی بەڵگەنامەی ھەرێم و پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لەھەرێم دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ  برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ھەولێر کۆدەبنەوە و چەندین پرسی جێ بایەخی ھەردوولا تاوتوێ دەکەن.

برێت مەکگۆرک بە سەرۆکاتی وەفدێکی ئەمریکی لە عێراقە و دوێنی لە بەغداد چاوی بە بەرپرسانی باڵای عێراق کەوت و سەردانی ھەرێمی کوردستانیش دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...650651652653654...658