کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی پشتیوانی لە ئازادی ڕادەبڕین و ڕاگەیاندن دەکات و  ئازادی ڕادەبڕین بەشێکە لە ناسنامەی وڵاتەکەی و بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردن لێی وەک بەشێک لە بەھا سەرەکییەکان.


ڕوونیشیکردووەتەوە، چاوەڕوانیان لە حکومەتەکان لە جیھاندا ھەیە ڕێز لە دیبلۆماتکارەکانیان بگرن، کە بە ھەمان شێوەی ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ خەڵکی جۆرا و جۆر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن کاروبارەکانیان بکەن.


کونسوڵخانەی ئەڵمانیاش نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکەی دادگای تێھەڵچوونەوە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە قورسە و ھیچ بەڵگەیەکی ڕوونی تێدا نیە کە شایەنی سزادانی دەستگیرکراوان بێت.
جەختیشی کردووەتەوە،  ئاڵوگۆڕی بیروڕای ئازادانە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و چالاکان بەشێکە لە کاروباری دیپلۆماسی و بڕیارەکەی دادگاش دژ بە ڕۆحی دیموکراسی و دۆستایەتیانە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.