دەربارەی نێردە دیپلۆماسییەکانیش ھاوسەرۆک ئاماژەی بەوەدا کە "نێردە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان،‌ بەدیھێنەری ناوچەی ئارام و پارێزەری ئەزموونی ھەرێمی کوردستانن، تۆمەتبارکردنییان بە تۆمەتی بێ بنەما، سکانداڵە و زۆر خراپ ناوبانگی ھەرێم لەکەدار دەکات". وتیشی کە پێویستە بە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسی و مەدەنییەکان، ڕووبەڕووی ئەم پێشھاتە مەترسیدارە ڕاوەستن.


لە کۆتایشدا لاھور شێخ جەنگی داوای لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد کە دەسەڵاتی خۆی بەکاربھێنێت و دادگا لە دەستێوەردانی سیاسی بپارێزێت ھەروەھا سزای ناڕەوای سەر گەنجە دەستگیرکراوەکانی بادینان لابەرێت و ئەو دەستدرێژییەی کراوەتە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان بەرپەرچ بداتەوە.