لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە درێژەی ھەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنینی خواردن و خواردنەوە لە دوکان و بازاڕو شوێنە گشتییەکان، دەستیان بەسەر بڕێک خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوە بەسەرچوودا گرت و پسوڵەی سەرپێچیان بۆ خاوەن شوێنەکان کرد.


ھەروەھا بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستیی و ڤێتێرنەرییەکان و دانانی خواردن و خواردنەوە لە شوێنی گەرم، ١٢ شوێنیان داخست.


ھەروەھا لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ھۆشداری بە کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکاندارەکان دەدەن و ھەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە لە شوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشکی خۆر دابنێت، دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.