پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاخۆ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا بە چڕی گوندی کەشانیان لە ناحیەی باتیفا تۆپباران کرد و ترس و دڵەڕاوکێیان لای دانیشتوانی سنوورەکە دروست کردووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر ئەمڕۆ سوپای تورکیا پەلاماری چیای "خام تیر"یاندا لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ و بەھۆیەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" ڕوویدا.