محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردسات نیوز رایگەیاند، بۆ وەرگرتنەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون، دوو بژاردەیان خستووەتە بەردەم خاوەنی پرۆژەکان. 

وتیشی، گشتاندنێکیان ئامادەکردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنانی پارێزگاکانی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

لەبارەی دوو بژاردەکەوە، ئاماژەی بەوەکرد، یەکێکیان ئەوەیە قیستەکان درێژبکرێنەوە و بە نرخی دۆلاری پێشوو ھەژمار بکرێت، واتە ئەو بڕەی ئێستا بۆ نرخی دۆلار زیاد بووە، بخرێتە دوا قیست و وەربگیرێت، بەوەش ماوەی قیستەکان درێژبکرێنەوە، بژاردەی دووەمیش ئەوەیە ١٠٠ دۆلار بە نرخی ١٢٠ بۆ ١٣٠ ھەزار دینار دیاری بکرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەماوەیەکی دیاریکراودا بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرھێنان ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە، ھەر وەبەرھێنەرێکیش پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.