فراکسیۆنی یەکێتی: بریارەکەی دادگای پێداچوونەوە پێشھاتێکی مەترسیدارە
کوردسات نیوز
٧ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٨١١
فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایانگەیاندووە، بریارەکەی دادگای پێداچوونەوە پێشھاتێکی مەترسیدارەو سەروەری یاسای لەھەرێم خستۆتە ژێر پرسیارەوە، ھەربۆیە نابێیت رێگە بدرێت لە ژێر ھەر و پاساوێک دادگا بکرێتە سەنگەری کپکردنی دەنگی ئازاد و بەرتەسک کردنەوەی فەزای کاری مەدەنی ، داواش لەسەرۆکی ھەرێم دەکەن لەپێناو پاراستنی سومعەی ھەرێـم دەستەڵاتەکانی خۆی بەکاربھێنیت ئەو لادانە راستبکاتەوە .