پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، لە تەوەری یەکەمدا بیرۆکەی پەرلەمانتارێک دەربارەی "دۆزینەوەی ھەلی کار لە ڕێگەی بەگەڕخستنەوەی کارگەکان" دەخرێتەڕوو.


لە تەوەری دووەمدا بە ئامادەبوونی چوار وەزیری پەیوەندیدار، گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی دیاردەی "تاوانەکانی کوشتن بە گشتی و کوشتنی ژن و خۆکوشتن".


لە تەوەری سێیەمیشدا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییەکان لەسەر کراوە.