کوردستان


دەقی ڕاگەیەنراوەکە : 

چەند ڕۆژێکە حکومەتی عێراقی ڕێگری لە بەرووبوومی کشتوکاڵی دەکات کە بەرەو خوارووی عێراق بڕوات،ئەمەش 
تەواو پێچەوانەی کاری حکومیەو سیاسەتێکی دوور لەبەر پرسیارێتی و بەیەک پارچەیی مامەڵەنەکردنە لەگەڵ سەروەری 
نیشتیمانیدا،سەرەڕای ھەوڵەکانی بەڕێزان  سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و وەزیری کشتوکاڵ و زۆرێکی تری بەرپرسان  ،کە 
بەنامەو بەپەیوەندی ڕاستەو خۆ لەگەڵ پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری کشتوکاڵی عێراق تا ئێستا وەڵامێکی 
نەرێنی وەرنەگیراوە و دەستی دەستی دەکەن،ئەمەش دوورە لە پرەنسیبەکانی دەوڵەت داری و بەیەک چاوسەیرنەکردنی 
عێراقە وەک یەکەیەکی ئیداری.

ئێمە وەک کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی کوردستان پاڵپشتی ھەوڵەکان حکومەتی ھەرێمین و ھەوڵەکانیان بەرز 
دەنرخێنین.لەھمان کاتدا دان بەخۆداگرتن سنوری ھەیە و جگە لە ھەڵوێستی توندی  جەماوەری جوتیاری  بەرامبەر 
ھەڵوێستی نابەرپرسیارانەی حکومەتی عیراقین،داوا دەکەین دوای دان بەخۆداگرتن و دوور لەپەڕچەکردار، حکومەتی ھەرێم بە بژاردەی دروست وەڵامی ھەنگاوی نابجێ و نادروستی حکومەتی عێراقی فرە خاوەن فرە بڕیار بدەنەوە .
 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٦٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٧٣ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا دەربارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پرسی چاکسازی و یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە و جەختکرایەوە لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی ڕووبەرووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە بوونەتە ئاستەنگ لە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەکان.

ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی سوپاسی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و پشتیوانیی خۆی دەربڕی بۆ پەیامە ڕاشکاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی خاتوو جینین ھێنیس پلاسخارت کە لە پێناو گەشەکردنی دیموکراسی و ھەرێمی کوردستانێکی بەھێز و ھێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان لەسەر قەوارەی ھەرێم، بە پەرۆشەوە دەستی خستە سەر کێشەکان و داوای نەھێشتنی ناکۆکییە سیاسییەکان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکانی کرد.

ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی جەختیشیکردەوە کە ئەوەی خاتوو پلاسخارت داوای دەکات ھەمان داواکاریی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.

‎لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پابەندبونی ھەردوولا بە ڕێککەوتنە ئیمزاکراوەکانی نێوانیان دووپاتکرایەوە.

ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی خواستی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی چاکسازیی ھێزەکانی پێشمەرگە بە ڕەچاوکردنی بنەمای ھاوسەنگی و دوورکەوتنەوە لە بەرژەوەندیی حزبی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.

‎لە دیدارەکەدا ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر کارکردنی ھەموو لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە وادەی خۆیدا  لە ژێر چاودێری کۆمەڵی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی پڕۆسەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت و ببێتە نموونەیەک بۆ سەرکەوتنی دیموکراسی لە وڵاتدا و داھاتویەکی باشتر و خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتییان لێبکەوێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ھەرێم و عێراق، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق کرا.

ھەردوولا ھاوڕابوون لە خستنەگەڕی ھەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی گرژی و ناکۆکییەکان و رەخساندنی زەمینەی دیالۆگی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و بەرژەوەندی ھاوبەش کە سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی لێبکەوێتەوە.

بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی و خواستی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی حکومڕانی لە ھەرێم و یەکخستنی ھێز و تواناکان دووپاتکردەوە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی و کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر ئەو پرسانەی رەھەندی نەتەوەیی و نیشتمانییان ھەیە. ئەو ھەنگاوەشی گەڕاندەوە بۆ دروستکردنەوەی متمانە و ھاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە لە بڕیاردان و ئیدارەدان و گۆڕینی سیستمی سیاسی لە ھەرێم کە ئەمە خواستی ئەمڕۆی کۆمەڵانی خەڵکە.

ھەر لە دیدارەکەدا پرسی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکھاتەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و  ھاوسەرۆک روونیکردەوە یەکێتی لەگەڵ ئازادی رادەربڕین و پاراستنی بنەماکانی ئازادی و کەلتووری یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانەیە.

ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو کە ھەردوولا جەختیانکردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە دووربێت لە دەستێوەردان و لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش رۆڵی چاودێر ببینێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژانە نزیکەی ٦٠٠ کەس بە مەبەستی پشکنین سەردانی نەخۆشخانەی ھیوا دەکەن و لە ماوەی مانگی رابردوودا ٢١٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە. 

وتیشی، ئەو ٢١٣ نەخۆشە دانیشتووی قەزا و ناحیە و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن. 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی مانگی ڕابروودا ٤٨٧ حاڵەتی نا شێرپەنجەیی تۆمار کراون کە کەمی خوێن و ڤیتامین و نەخۆشی تریان ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید دیار ئیبراھیم بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندا، دوای ئاگر کەوتنەوە لە بەشی سەرەوەی مۆتیل ناسا لە سەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لە سلێمانی تیمەکانیان توانیوێتی لە ماوەیەکی کورتدا کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.

لەبارەی ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە تائێستا نەزانراوە و تیمەکانیان لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستپێکردووە تا ھۆکارەی بزانن.

وتیشی، رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیان نەبووە و تەنھا زیانی مادی بەر مۆتیلەکە کەوتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: تۆپخانەکانی تورکیا ھەرسێ گوندی چەلکێ، کێستە، ھرورێ بە چڕی بۆردومان کردووە  و بەھۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە.

ماوەی مانگێکە سوپای تورکیا ئوپراسیونێکی سەبازی بۆ سەر ناوچەی بە رواری بالا وچیای مە تین دە ست پێکردووە و بەھۆیەوە ھەردوو گوندی کێستە وچەلکای کریستانیەکان چوڵکراون و بە ھەزاران دونم رەزو باغی ھاولاتیانیش سوتاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پاش دوو ھەفتە کارکردنی بەردەوامی شەوانە و رۆژانە توانیمان بلوارەکانی شەقامی مەلیک مەحمود و شەقامی تاسلوجە_سلێمانی لە وشکبوونی یەکجارەکی بپارێزین و دووبارە سەوزی و ژیانیان بۆ بگەڕێنینەوە، چونکە بەشێکی ئەم بلوارانە وشک ببوون و بەشێکی تریشیان بەرەو وشکبوون دەچوون و پووش و پەڵاشێکی زۆریان لەخۆیان گرتبوو.

راشیگەیاندووە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پارەوە ھیچ بودجەیەکی بۆ سەوزڕاگرتنی ئەم بلوارانە خەرج نەکراوە، بەڵکو تەنھا چەند بودجەیەکی بچووکی لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ دابینکراوە، لە کاتێکدا پێشتر نوسراو بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بەڵام ھەتا ئێستا خەرجکردنی بودجەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە واژۆ نەکراوە.

وتیشی، لە ئێستادا ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بودجەیەکیان لەسەر ئەرکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دابین کردووە بەمەبەستی سەوزکردنەوەی ئەم بلوارانە و ھەڵوێستی بەڕێزیان بەرز دەنرخێنین.

ئاماژەی باوەشکردووە داواکارن ھەرچی زووە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بدەن لەسەر خەرجکردنی ئەو بودجەیە تاکو رێکارە یاساییەکانی تری بۆ ئەنجام بدرێت و چیدی بلواری شەقامەکانی شاری سلێمانی بێناز نەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە ناحیەی مانگیشکێ لە دھۆک دوو ئۆتۆمبێلیان کردووەتە ئامانج،  بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو ئۆتۆمبیلەی کە کراونەتە ئامانج ژمارەیەک چەکداری پەکەکە تێدابووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی پشت راست نەکردووەتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەی "مانکیشکێ"ەوە کردووە، بەڵام بە پاساوی ئەوەی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە، رەتیکردووەتەوە لە ئێستادا لەسەر ئەو پرسە لێدوان بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە وەفدێکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ دیاریکردنی میکانیزمی  جێبەجێکردنی یاسای بودجە. 

سەمیر ھەورامی وتیشی، حکومەتی ھەرێم چەند جارێک بە نوسراو ئامادەیی خۆی دەڕبڕیوە بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجە بۆ ئەوەی ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ بکات و شایستە داراییەکانی وەربگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧٨٥ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و    ١٢ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٨٨٢ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ھاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئەوانەی پێوەری زیرەکیان بۆ دانراوە لەم قۆناغەدا وەزارەتی کارەبا ھەڵدەستێت بە دیاریکردنی بڕی پێدانی کارەبا. روونشیکردەوە، جۆری پێوەری "سینگل فەیس" ٤٠ ئەمپێڕ و "سری فەیس" ٩٠ ئەمپێڕ کارەبایان پێدەدرێت. ئاشکراشیکرد، ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە ئەگەر وزەی کارەبای بەکارھاتوو لەو ئاستەی وەزارەت دیاریکردووە زیاتر بەکاربێنن، ئەوا وەکو ئاگادارکردنەوەیەک وزەی کارەبای ئەو ھاوبەشە بۆ ماوەی ٤٥ چرکە دەکوژێتەوە و دوای دوو دەقە و ٣٠ چرکە کارەباکەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر لە ماوەی ٣٠ دەقەشدا پێنج جار بڕینی کارەبا لەسەر یەک روویدا، ئەوکات کارەبای ھاوبەشەکە دەبڕدرێت و دوای ٤٥ دەقیقە کارەبایان بۆ دەگەڕێتەوە. وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند، لەگەڵ باشکردنی رەوشی کارەبا و جێگیرکردن و کۆنترۆڵکردنی سیستمی کارەبا، گۆڕانکاریی بەسەر پەیڕەوکردنی شێوازی دیارکردنی بڕەکەدا دێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان دوایین تانە سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە پێشکەش بە دادگا بکەن. 

بەپێی راگەیەنراوێکی تیمی پارێزەرانیش بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم ھەڵەی یاسایی زۆری تێدایە و باسی چەندین بابەت کراوە کە لە دۆسیەی دەستگیرکراواندا بوونی نییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بەھۆی ئەو گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییانەی لەسەر بڕیاری دادگا ھەیە، ئومێد دەکەن بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم لەبەرژەوەندی سزادراوانی بادینان کۆتایی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە  لە تویتێکدا داوا لە ھاوڵاتیانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکات پیشتوانیان بکەن بۆ بنیادنانی داھاتویەکی گەشتر.

مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، گفتوگۆکردنیان لەگەڵ ھاوڵاتیان ئەوەی سەلماندوە کە لە رێگە راستەکەدان، ھەموو ھەوڵێکیش دەدەن بۆ دابینکردنی  سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و پەروەردە و تەندروستی. 
جەختیشیکردووەتەوە لە بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەراسیمەکە بۆ ٣٢ ژن بەڕێوەچوو تێیدا خەڵاتی رێزلێنانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتیان پیشکەشکرا.

ئاشتی عەبدوڵا نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەمەراسیمەکەدا رایگەیاند، ئەو ژنانە جێگەی شانازی ئێمەن و پێویستە زیاتر گرنگی بەم جۆرە ژنانە بدەین، چونکە بەبێ ماندووبوون کاردەکەن و خزمەتی سلێمانی دەکەن.

لای خۆشیەوە ئەندازیار سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی لەمەراسیمەکەدا ڕایگەیاند، ئەم ژنانە کە لێرە کاردەکەن بۆ ئەوەی سلێمانی رووناک کەنەوە و خزمەتی شاری سلێمانی دەکەن.

وتیشی، دروستکردنی ئەم وەرشەیە زۆر پێویست بوو بۆ شاری سلێمانی ئەم ژنانەش لەم وەرشەیە کاردەکەن ئەوان ھۆکارن بۆ ئەوەی کارەبای سلێمانی بەشێوەیەکی باش بدرێت بەھاووڵاتیان.

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەشێکی ئەو ژنانە ماوەیەکی زۆرە لەم وەرشەیەدا کاردەکەن بۆیە پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت و سوپاسی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد کە لە خەمی ئەو ژنانەدا بووە کە لێرە کاردەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق رایگەیاند، داواکاری کردنەوەی چوار دەروازەی  نوێی نێودەوڵەتی رەوانەی دەستەکەیان کراوە، لە پارێزگاکانی بەسرە و سلێمانی و موسەنا و واست، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی دەروازە سنورییەکان داوای پێکھێنانی لیژنەیەکیان کردوە.

عەمید سالار عەبدوڵا نوێنەری حکومەتی ھەرێم بۆ کاروباری دەروازە سنورییەکان لە بەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆتایی مانگی نیسانی رابردوو چوار داواکاری بۆ کردنەوەی دەروازەی نوێی سنوری پێشکەش بە دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق کراوە.

سەبارەت بە کردنەوەی دەروازەی نوێی سنوریی لە پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، داوای کردنەوەی دەروازەی سازان کراوە لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە، بەڵام حکومەتی عێراق رەزامەند نییە بە کردنەوەی ھیچ دەروازەیەکی نوێ لە سنوری ھەرێمی کوردستان، تا بڕیاری ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠١٩ جێبەجێ نەکات، کە بەپێی بڕیارەکە دەبێت دەروازە سنورییەکان ببەسترێنەوە بە دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، تا ئەو بڕیارەش جێبەجێ نەکرێت، بڕیار لەسەر کردنەوەی دەروازە سنورییەکانی ھەرێم نادرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...641642643644645...659