تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان دوایین تانە پێشکەش دەکەن
کوردسات نیوز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٢٥٥
بڕیارە ئەمڕۆ تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان دوایین تانە سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە پێشکەش بە دادگا بکەن.
بەپێی راگەیەنراوێکی تیمی پارێزەرانیش بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم ھەڵەی یاسایی زۆری تێدایە و باسی چەندین بابەت کراوە کە لە دۆسیەی دەستگیرکراواندا بوونی نییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بەھۆی ئەو گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییانەی لەسەر بڕیاری دادگا ھەیە، ئومێد دەکەن بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم لەبەرژەوەندی سزادراوانی بادینان کۆتایی بێت.