کوردستان

لە ماوەی ڕابردوودا ئیدارەی ئێستای کەرکوک چەند بڕیارێکی دەرکرد بۆ زیندووکردنەوەی تەعریب لە شارەکەدا، ئەو بڕیارانەش دژی دەستووری عێراقی فیدراڵن، ئەم تەوەرەش لە کۆبوونەوەکەی نێوان بۆردی پێکھاتەکانی یەکێتی و ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەوڵدەدات ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی کەرکوک ئاگادار بکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بۆنەی ٣ھەمین ساڵیادی کۆچی دوایی "عادل موراد" ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و سەرباری بەرزڕاگرتنی بیر و یادەوەرییەکانی کۆچکردوو ڕایانگەیاند "ھەڤاڵ موڕاد تێکۆشەرێکی گەورە و دیاری یەکێتی و شۆرشی نوێ، دۆستی گیانی بە گیانی سەرۆک مام جەلال و ھەڤاڵانی دەستەی دامەزرێنەر و سەرکردەیەکی خاکەڕا و بە ورەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان بوو، خەباتگێرێکی رەعیلی یەکەمی تێکۆشەرانی فەیلی بوو، لە ڕیزی خەباتی خوێندکاری و پیشەیی کۆتایی شەستەکان و حەفتاکاندا کارەکتەرێکی دیار بوو، پاشان لە کۆری خەباتی ھەمەلایەنەی دیبلۆماسیی ئاستی عێراقی و عەرەبی دا قاڵبووەوە و یەکێک بوو لە ئەدگارە دیارەکانی میدیایی و دیبلۆماسیی یەکێتی".

ئاماژەشیان بەوەدا، بۆ ڕاگەیاندنکارانی یەکێتی کە کۆچکردوو ماوەیەکی بەرچاو و دیار لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن بوو، ڕۆڵێکی مامۆستایانە و ڕێنوێنی گێڕاوە لە پەروەردەکردنی دەیان ڕاگەیاندنکاری یەکێتیی و پێگەیاندنیان بۆ ئەرک و بەرپرسیاریەتی میدیایی.

دەقی پەیامەکە ... 

یاد و بیرەوەری ھەڤاڵ عادل موراد بەرز و پایەدار بێت
ئەمڕۆ ١٨-٥ سێ ساڵ بەسەر ئۆغری یەکجارەکی ھەڤاڵ عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دوا سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی تێپەڕدەبێت.
ھەڤاڵ موڕاد تێکۆشەرێکی گەورە و دیاری یەکێتی و شۆرشی نوێ، دۆستی گیانی بە گیانی سەرۆک مام جەلال و ھەڤاڵانی دەستەی دامەزرێنەر و سەرکردەیەکی خاکەڕا و بە ورەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان بوو، خەباتگێرێکی رەعیلی یەکەمی تێکۆشەرانی فەیلی بوو، لە ڕیزی خەباتی خوێندکاری و پیشەیی کۆتایی شەستەکان و حەفتاکاندا کارەکتەرێکی دیار  بوو، پاشان لە کۆری خەباتی ھەمەلایەنەی دیبلۆماسیی ئاستی عێراقی و عەرەبی دا قاڵبووەوە و یەکێک بوو لە ئەدگارە دیارەکانی میدیایی و دیبلۆماسیی یەکێتی و ھەڤاڵێکی سەرڕاستی ھەڤاڵ و ڕابەرمان مام جەلال بوو.
ھەڤاڵ عادل موراد لە ڕەوتی ئەو خەباتە ھەمەلایەنەشدا، بە شانازییەوە
بۆ ئێمەی ڕاگەیاندنکارانی یەکێتی ماوەیەکی بەرچاو و دیار لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن بوو، ڕۆڵێکی مامۆستایانە و ڕێنوێنی گێڕا لە پەروەردەکردنی دەیان ڕاگەیاندنکاری یەکێتیی و پێگەیاندنیان بۆ ئەرک و بەرپرسیاریەتی میدیایی. 
لەم یادەوەرییە خەمناکەدا ئێمە وەک ھەڤاڵانی لە مەکتەبی ڕاگەیاندن یادی بەخێری ھەڤاڵ عادل موراد بە سەرفرازییەوە دەگێرینەوە و شانازی بە وێستگەی بەرپرسیاریەتی و ئەرک ڕاپەڕاندنییەوە دەکەین. لەم سێیەمین ساڵڕۆژەشدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گلکۆکەی دادەنوێنین و لەگەڵ تێکۆشەران و ھەڤاڵانی یەکێتی بە ھەمان وەسفی مامی گەورە دووپاتی دەکەینەوە:
ھەڤاڵ کاک عادل ئەلوەرد، یادت بەخێر و ناوت لە ئاسمانی کوردایەتی و دیموکراسیی عێراقدا ھەمیشە درەوشاوە بێت 
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
١٨-٥-٢٠٢١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشانگەکە ماوەی سێ ڕۆژە بە بەشداری ٦٢ وڵات و زیاتر لە ھەزار کۆمپانیا کراوەتەوە و تاوەکو ٢٠ی ئایار بەردەوام دەبێت.


وەفدەکەی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمیش پێکھاتوون لە سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و چوار بەڕێوەبەر لە دیوانی دەستەکەیان، لەگەڵ ژمارەیەک خاوەن بنکەی گەشتیاری کەرتی تایبەت لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشیر حەداد لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای کێشە و ناکۆکییەکان ئەنجومەنی نوێنەران لە ٣١ی ئادارەوە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی پەسەندکرد، کە یەکێکە لە یاسا گرنگەکان و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە ھەیە.


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نیگەرانی خۆشی پیشانداوە لە دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بەھۆی ڕێوشوێنە ڕۆتینییەکانی حکومەت، ئەوەش بووەتە زیادکردنی نەھامەتییەکانی ھاوڵاتیان.


داواشی لە حکومەتی فیدراڵ کردووە پەلە بکات لە ناردنی بەشە بودجەی پارێزگاکان تاکو بتوانن  پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێبکەن و پاڵنەرێک بێت بۆ خێراکردنی پڕۆسەی بونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٨٥٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٨٧ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ھەولێر بەرێوەچوو، باس لەپرۆسەی چاکسازی و پۆرتاڵی خزمەت و بایۆمەتری لە ھەرێمی کوردستان کرا، لەگەڵ گرنگی بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارە حکومییەکان و ھەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی ئابووری لە رێگەی گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار کە ماوەی شەش ساڵە قوباد تاڵەبانی کاریان لەسەر دەکات. 
ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیدان بە چاکسازی بانکی وەک بنەمایەک بۆ چاکسازیی گشتگیر و بنەبڕکردنی گەندەڵی و باسیان لەچۆنییەتی بەستنەوەی زانکۆکانیش کرد بە بازاڕی کارەوە. 
لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران، ڕوونیکردەوە ئێستا سەرقاڵی ھەموارکردنی ئەو یاسا کۆنانەن کە رێگرن لە چاکسازی، ئەوەشی ڕوونکردەوە ھەرێمی کوردستان لەپاش جێبەجێکردنی بایۆمەترییەوە بووەتە خاوەنی زانیاری خۆی و پێشتر بۆشایی گەورەی زانیاری ھەبوو.  
لە کۆبوونەوەکەدا لیز ئاتوێڵ، جێگری بەڕێوەبەری گەشەپێدان و ئەلێکساندەر ھامڵتۆن، راوێژکاری ئابوری و ئامار، نیکۆلا میڵن، بەڕێوەبەری چاکسازی لە پێناو سەقامگیری عێراق و ئیلینۆر لیپمان، سکرتێری دووەمی چاکسازی و ئاسایش لە کونسوڵخانەی بەریتانیا ئامادە بوون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەو بارەیەوە عەمید نەبیل سەرۆکی تیمی ژووری ھاوبەشی ‏نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە خانەقین و ‏گەرمەسێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رێککەوتنی ‏کۆتاییان ئیمزا کردوە و لەمرۆوە دەخرێتە بواری ‏جێبەجێکردنەوە، ئەوەشی راگەیاند، جێبەجێکردنی ‏رێککەوتنەکە پێویستی بە ھەندێک رێکاری تەکنیکی ھەیە.‏
‏ ‏
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ڕایگەیاند ھەفتەی داھاتووش شاندی دانووستانکاری ھەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ھەڵبژاردنی گشتی داھاتووی عێراق کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کار بکرێت بە ئاراستەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دواین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و ھەرێم کرا و لەمبارەیەشەوە ھەردوولا ھاوڕابوون  کە دەبێت حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدرال و ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە ھاوکاری وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمان پێکەوە کاری زیاتر بکەن لەپێناو سەقامگیری زیاتری عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەکۆبوونەوەکەدا بەوردی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنی لە عێراق و ناوچە کێشەلەسەرەکان کرا و راوبۆچوون دەربارەی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و پێکھێنانی ھێزێکی سەربازی نیشتمانیی بە دیسپلین و مەشقپێکراو خرایەڕوو.
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی چۆنییەتی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و رێکخستنەوەیان لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانیی نەتەوەیی، ھەڵوێستی یەکێتی خستەڕوو و جەختی لە بەردەوامی ھەوڵەکان کردەوە بەو ئاڕاستەیەی کە بنەمای ھاوسەنگی و یەکسانی لە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە رەچاوبکرێت و  ھێزێکی نیشتمانی رێکخراو دروستبکرێت کە رەنگدانەوەی ھەموو پێویستییەکانی بەرژەوەندی گشتی ئەمڕۆی ھەرێم بێت. دووربێت لە دەستێوەردانی حزبی و ھەموو پشتیوانییەکی یەکێتیشی بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە نەتەوەییە دەربڕی.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆک سوپاسی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد کە ھاوکار و پشتیوانی ھەرێم و عێراق بوون لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.  بەردەوامی و فراوانکردنی ئەو ھەماھەنگییەشی بە ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دووپاتکردەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە نوسراوێکدا وادەی تاقیکردنەکانی وەرزی دووەم و کۆتایی ساڵ و ساڵنامەی خوێندنی پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکانی دیاریکرد، بەپێی نوسراوەکە، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەستپێدەکات و رۆژی سێ شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ کۆتایدێت.
لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا ھاتووە، بە پێی ساڵنامەی خوێندنی پەیمانگەکان، ھەموو بابەتەکانی خوێندن "تیۆری و پراگتیکی" لە ناو پەیمانگە بەشێوازی تەناوب ٣ رۆژ بە ٣ رۆژ دەخوێندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

لەچوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردەو بیرمەندو سیاسەتمەداری ناوداری گەلەکەمان، ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەمین، سەری ڕێزو وەفا دادەنەوێنین و ئەم یادە خەمناکە بەشکۆوە ڕادەگرین.


کۆچی دوایی کاک نەوشیروان بۆشاییەکی گەورەی خستە نێو کایەی سیاسی و تێڕوانینە قووڵ و نیشتمانییەکانی بۆ چارەسەری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ھەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، چونکە بەڕێزیان لەگەڵ ئەوەی سەرکردەیەکی دووربین و سیاسەتمەدارێکی کەم وێنە بوو، ھاوکات لەبواری فیکری سیاسیشدا دیدگای ناوازەی خۆی ھەبوو، لەھەموو ھەلومەرجێکی نالەباردا نەخشەڕێگەی بۆ دەربازبوون لەقەیران دەخستەڕوو، بۆیە ئەمڕۆ لەھەموو کاتێک زیاتر درک بەخەسارەتی لەدەستدانی دەکەین.


دروود بۆ ڕۆحی پاکی کاک نەوشیروان و سەرجەم شەھیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی ھەرێم، ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت لە دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەری بودجە و میلاکات، کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی بڕگەکانی پڕۆژە یاسایی بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەنگاوەکانی دوای تێپەڕاندنی بودجە، ھەموو بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێم تاوتێکرا، بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا پڕۆژە یاساکە دابڕێژرێتەوە و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سلێمانی رێوشوێنی پێویست  بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لەئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگەو سروشتی ناوچەکە دەگیرتەبەر و قائیمقامی شارەکەش دەڵێت ھەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەرووی سزای یاسایی دەکرێتەوە. 
لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ئامانجی پاراستنی  چیای ئەزمڕ و گۆیژە لەئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگەو سروشتی ناوچەکە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبوەوە و رایگەیاند:  بەھەوڵی دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و رێکخراوەکان لە سلێمانی لە ماوەی چەند مانگی رابروودا، رووبەرووی ٨٠٠ دۆنم زەوی سەوز کراوە و نزیکەی ١٠٠ ھەزار نەمام لە چیاکە رووێنراوە ئەمە جگە لەو ھەزاران دارەی کە خۆی لە چیاکەدا ھەیە، لە کۆبوونەوەکەدا .


 دوای ھەڵسەنگاندن و تاوتوێکرنی بژاردەکان بۆ پاراستنی چیاکە بڕیاری جێبەجێ کردنی ئەم خاڵانە درا و قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند ھەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەرووی رێکارو سزای یاسایی دەکرێتەوە. 
١.لەزووترین کاتدا دەست دەکرێت بە ئاگر بڕ  بۆ پاراستنی ئەزمڕ و گۆیژە بە ئامانجی رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و زیان گەیاندن بە دارو ژینگەی چیاکە.
٢.کۆشک و خواردنگەکانی سەرچیاکە پێویستە مۆڵەتی رێگەپێدانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان ھەبێت و پابەند دەکرێن بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن .
٣. مانەوەی گەشتیار و ھاوڵاتی لە شەواندا تاکو بەیانی و خەوتن لە چیاکە قەدەغەیە.


٤.ئاگرکردنەوە لەسەر چیاکە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 

٥.تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەیی تەواودا دەبن بۆ رێگری لە سوتانی چیاکەو ئەگەری ئاگر کەوتنەوە.

 

٦.تیمی ھێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پۆلیس و ھاتووچۆ بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن. 


٧.داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن  دەکەین لە بڵاوکردنەوەی ھەڵمەتێکی فراوانی ھۆشیارکردنەوە بۆ پاراستنی ژینگەو سروشتی شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی ھاوکارمان بن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند ، پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکات ، وتیشی پرۆژەکە لە ھەولێر تەواو بوە و تەنھا لەو پارێزگایە  ٢٥٠ ھەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت ، بەڵام لە سلێمانی و دھۆک  پڕۆژەکان جارێ دەستیان بەکارنەکردووە و بریارە لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەکانی پرۆژەکە لەو دوو پارێزگایەش تەواو ببێت ، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند ، ئەو پرۆژەیە ھەلی کار دەستەبەر دەکات و لە قۆناغی یەکەمدا تەنھا لە پارێزگای ھەولێر ٥٠٠ ھەلی کار دەرەخسێنێت ..


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...643644645646647...659