بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی ھەرێم، ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت لە دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەری بودجە و میلاکات، کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی بڕگەکانی پڕۆژە یاسایی بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەنگاوەکانی دوای تێپەڕاندنی بودجە، ھەموو بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێم تاوتێکرا، بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا پڕۆژە یاساکە دابڕێژرێتەوە و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.