دەقی پەیامەکە : 

لەچوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردەو بیرمەندو سیاسەتمەداری ناوداری گەلەکەمان، ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەمین، سەری ڕێزو وەفا دادەنەوێنین و ئەم یادە خەمناکە بەشکۆوە ڕادەگرین.


کۆچی دوایی کاک نەوشیروان بۆشاییەکی گەورەی خستە نێو کایەی سیاسی و تێڕوانینە قووڵ و نیشتمانییەکانی بۆ چارەسەری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ھەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، چونکە بەڕێزیان لەگەڵ ئەوەی سەرکردەیەکی دووربین و سیاسەتمەدارێکی کەم وێنە بوو، ھاوکات لەبواری فیکری سیاسیشدا دیدگای ناوازەی خۆی ھەبوو، لەھەموو ھەلومەرجێکی نالەباردا نەخشەڕێگەی بۆ دەربازبوون لەقەیران دەخستەڕوو، بۆیە ئەمڕۆ لەھەموو کاتێک زیاتر درک بەخەسارەتی لەدەستدانی دەکەین.


دروود بۆ ڕۆحی پاکی کاک نەوشیروان و سەرجەم شەھیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان.