کوردستان


ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٤٦)

 
١. پشکنین: (٧٨١٠ پشکنینی نوێ) 
(٣٣٨٣) ھەولێر
(٢٤٩٤) سلێمانی
(١١٧٧) دھۆک
(٠) ھەڵەبجە
(٦٥٤) گەرمیان
(١٠٢) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٧٩٧ تووشبووی نوێ)
(٢٤٧) ھەولێر
(٣٠٧) سلێمانی
(١٣٩) دھۆک
(٠) ھەڵەبجە
(٨٣) گەرمیان
(٢١) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٨٧٩ چاکبوون)
(٣٠٦) ھەولێر
(١٦٣) سلێمانی
(٣٥٤) دھۆک
(١٠) ھەڵەبجە
(٤٣) گەرمیان
(٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١١ مردن)
(١) ھەولێر
(٦) سلێمانی
(٢) دھۆک
(١) ھەڵەبجە
(٠) گەرمیان
(١) ڕاپەڕین 


 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٧٥٠٣٣٥ (٦١١٨٥٩ ھەولێر، ٤٠٨٦٨٢ سلێمانی، ٧١٥٣٦٣ دھۆک، ١٤٤٣١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٦١٣٢٧ (٥١١٧٢ ھەولێر، ٤٩٧٨٧ سلێمانی، ٥٦٧٥١ دھۆک، ٣٦١٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٤٤٧٤٠ (٤٥١١٧ ھەولێر، ٤٣٩٠٧ سلێمانی، ٥٢٥٠٠ دھۆک، ٣٢١٦ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢٤١٩ (٤٩١٢ ھەولێر، ٣٩٧٧ سلێمانی، ٣٢٧٦ دھۆک، ٢٥٤ ھەڵەبجە)
مردن ٤١٦٨ (١١٤٣ ھەولێر، ١٩٠٣ سلێمانی، ٩٧٥ دھۆک، ١٤٧ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٧ی ئایار ٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ئەو مەبەستەش ، وەفدێکی سەرۆکایەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و مستەفا چاورەش فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ بۆ رێکخستنی ئۆپەراسیونی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق سەردانی میحوەری گەرمەسێر و کوڵەجۆیان کرد.  ھەروەھا وەفدێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان سەردانی میحوەری گەرمەسێریان کرد بەمەبەستی پڕچەکردن و دابینکردنی پێداویستیە لۆجیستیەکانی پێشمەرگە.

محمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر  رایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە ھەوڵەکانی زیاتر کردوە بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە ٧٠ و ٨٠ .

وتیشی، بۆ دروستکردنی ژوری ئۆپەراسیونی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق، سبەینێ قۆناغی یەکەمی لایەنە ھونەرییەکانی ئەو ژورە دەست بەکاردەبێت لەسنوری کەرکوک و موسڵ و دیالە و مەخمور، کە سەرەتا لە ھەر میحوەرێک پێنج ئەفسەری پێشمەرگە و پێنج ئەفسەری سوپای عێراق دەستبەکاردەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی  زانیاری لەسەر کەسێکی گوماناوی گەیشتە دەست پۆلیسی سلێمانی، بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا (م ، ر ، م ) لەدایکبووی ١٩٩٤ بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

راشیگەیاندووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (حەشیش) لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دەرکەوت تۆمەتبار بەنایاسایی ھاتووەتە ناوشاری سلێمانی .

رونیکردووەتەوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک دادوەری ھەرێمی کوردستان لە نەخشە رێگەیەکدا کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و حکومەت و پەرلەمانیان کردوە، داوا دەکەن سنوری دەسەڵاتی سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و حکومەت و پەرلەمان روون بێت و یاسا سەروەربێت، لەخولی ئێستای پەرلەماندا پڕۆسەی ئامادەکردنی دەستور و ئەنجامدانی راپرسی تەواوبکرێت.

لە بەشێکی تری نەخشە رێگەکەدا ھاتووە، دەبێت یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٧  ھەمواربکرێتەوە بەو ئاڕاستەیەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری پێگەی وەک سەرۆکی دەسەڵات و ھاوشێوەی دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بپارێزرێت و دەستکاری پەیکەری ئەنجومەن بکرێت.

ھەروەھا پێشنیازێک تریان بۆ ئامادەکردنی رەشنوسی یاسای سەرپەرشتیاری دادوەریە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان بەمەبەستی دەرچواندنی، بۆئەوەی باشتر کاری دادوەران و دادگاکان بەدواداچونی بۆ بکرێت، لەپێشنیازێکی دیکەشیاندا ھاتوە، دەزگای داواکاری گشتی یاسایەکی تۆکمەی باشی بۆ دەربچوێندرێت و سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕی ئەو دەزگا دادوەریە فەراھەم بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند، لە درێژەی بەدواداچونەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتۆکاڵییەکانی کەرکووک و دوای ئاراستەکردنی نوسراوێک بەمەبەستی راگرتنی بڕیارێکی فەرمانگەی زەوییە کشتوکاڵییەکان و ھەڵگرتنی بڕیاری سڕکردنی ئەو زەویانەی بڕیارەکانی ژمارە چواری ساڵی ٢٠٠٧ و بڕیاری ژمارە ٢٩ی ساڵی ٢٠١٢ ومادەی ١٤٠ی دەستور و سەرلەنوێ دابەشکرنەوەیان بەسەر ئەو کەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریب کردنی کەرکووک ئەو زەیانەیان پێدرابوو. 

وتیشی، وەزیری کشتوکاڵی فیدڕاڵدا بەرەسمی و بەنوسراو ئاگاداری کردونەتەوە کە کارکردن بەو بڕیارە راگیراوە تاکوو کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایان لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای ئەکرێتەوە، لەدوای ئەو بڕیارەوە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوییەکانی کورد وتورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بکات .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی و تابلۆی کشتوکاڵی بەخۆڕایی بۆ ھێنانی ئامێری کشتوکاڵی بە تەکنەلۆژیای نوێ دەدات، لە رێگەی سێ پرۆژە یاساوە ھەلیکار بۆ ھەزاران دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری لە کەرتی تایبەت دەرەخشێنێت.

وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (۷۹) لە ۲٠۲٠/۱٠/۲۱ بۆ پاڵپشتی کردنی کەرتی کشتوکاڵ و ھاندانی جوتیارانمان ، بۆیەکەم جارە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و خاوەن پرۆژانە دەکرێت کە ئامێرەکانی کشتوکاڵی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جوتیارانمان بە شێوەی قستی درێژ خایەن و پێشەکی کەم ، رسوماتی تابلۆی کشتوکاڵی وەرناگیرێت بۆ ئامێرەکانی پێشکەوتووی کشتوکاڵی ، ئەم بابەتەش لە ڕێگای میکانیزمێکەوە جێبەجێ دەکرێت.

ھەروەھا وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاندوە، سێ پرۆژە یاسای ئامادەکردووەو بەمنزیکانە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێن بۆ پەسەندکردن، پرۆژە یاساکان بریتین لە رەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچوانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری و دامەزراندن و دەستبەرکردنی سندوقی خانەنشینی بۆ دڵنیایی دەرچوان لەکاتی دامەزراندنیان لە کەرتی تایبەت.

یەکێکی تر لە پرۆژە یاساکان تایبەتە بە دامەزراندنی لێژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵیەکانی ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێژین سدیق بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و بنەتۆو لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرھەمی گەنمی جوتیاران لە ھەولێر و گەرمیان دروست کردوە، ھەفتەی داھاتوو دروێنەی گەنم دەست پێدەکات و دوای ناردنی بەرھەمەکە بۆ سایلۆکان بە تەواوی رێژەی بەرھەمی گەنم دیاریدەکرێت،بەڵام بەبەراوورد بە ساڵی رابردوو ٤٠% ی بەرھەمی گەنم کەمیکردوە.

 وتیشی، تا ئێستا دیارینەکراوە چەند گەنم لە ھەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، چاوەڕوانی رێنماییەکانی بەغدادن بۆ وەرگرتنی گەنم و دیاریکردنی نرخەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەختیار جاف جێگری لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، ھێزێکی حەشدی شەعبی لە قەزای خانەقین ھەڵیکوتاوەتە سەر بازگەی باوە مەحمود کە دەکەوێتە نێوان خانەقین و کەلار، کە ھێزێکی ھاوبەشی ئاسایش و سوپا و پۆلیسی تێدایە، ھێزەکەی حەشدی شەعبی ئاسایشەکانیان چەک کردووە، دوای ماوەیەک دەستبەسەرکردن ئازادییان کردوون و چەک و پێداویستییەکانیان پێداونەتەوە.

وتیشی، دواتر حەشدی شەعبی بەھێزێکی زۆرەوە چوونەتە ناو قەزای خانەقین و  نمایشی سەربازییان کردووە.

بەوتەی جێگری لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر، رەفتارەکانی حەشدی شەعبی، بانگەشەی پێشوەختەی ھەڵبژاردنەو بۆ ترساندنی کوردە لە سنورەکەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مونا قەھوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دەستپێکی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمیان کردوە بۆ وەرگرتنی بۆچونی لایەنەکان لەسەر نوسینەوەی دەستوور، ھاوکات لە ٤ی نیسانی رابردووش دوا لە ھەموو فراکسیۆنەکان کرا سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی فراکسیۆنەکانیان لەسەر پرسی دەستووری ھەرێمی کوردستان بەپرس و ڕاوێژ لەگەڵ حزبەکانیان گەڵاڵە بکەن، بەڵام تا ئێستا ھیچ لایەنێک بۆچونی خۆی لەسەر دەستور ئاڕاستەی پەرلەمان نەکردوە.

وتیشی، لە کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی رۆژی یەک شەممە جارێکی تر داوایان لە فراکسیۆنەکان کردوە بۆچونی حزبەکانیان سەبارەت بە نوسینەوەی دەستور ئامادە بکەن.

راشیگەیاند، لە خولی رابردووی پەرلەمان ٧٤ ماددەی رەشنوسی دەستوری ھەرێم کۆدەنگی لەسەر بووە، لە ئێستادا راوبۆچونی لایەنەکان دیاریدەکات، کە درێژە بەو ماددانەی دەستور بدەن کە لە کەشێکی جیاوازدا کۆدەنگی لەسەر بووە، یاخود جارێکی تر سەرلەنوێ رەشنوسی دەستور ئامادە بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسین حەمە کەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق فەرمانیکردووە بە بازگەکانی نێوان ھەرێم و شارەکانی عێراق رێگە نەدەن بەرھەمی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی شارەکانی عێراق بکرێت لەکاتێکدا بەرھەمی شارەکانی عێراق دێتە ھەرێمی کوردستان.

وتیشی، ماوەیەکی زۆرە رێگەنادرێت مریشک و پەتاتەو خەیاری ھەرێم  رەوانەی شارەکانی عێراق بکرێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق  لەسەرخەتن.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، لەحاڵەتی چارەسەرنەکردنی کێشەکەدا ھەڵوێستیان دەبێت.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا سەرجەم سەربڕینخانەکانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە لە رۆژی شەممەوە ھەر بەرھەمێکی مریشکی کێڵگە پەلەوەریەکان بە فرێش یاخود بەستوو بەبێ بارکۆد و ستیکەری وەزارەتەکەیان بە ساختە ھەژمار دەکەن.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا ھاتووە کە لە ٢٥ی نیسان سەرجەم سەربڕینخانەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، کە بۆ خستنەبازاڕی بەرھەمەکانیان تا رۆژی ٢١ ئەم مانگە ھەر بەرھەمێک بارکۆد و ستیکەری پەسەند کراوی وەزارەتی پێوە نەبێ بە ساختە ھەژمار دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی ھەڵھاتنی سلێمان ھەڵشۆیی لە زیندان بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئەو ھەواڵە دوورە لە راستییەوەو   لە ئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە، وە لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

راشیگەیاندووە، لەلایەن بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن لەدژی خاوەنی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی دەنگۆ و ھەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە بەتایبەت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، چونکە بڵاو کردنەوەی ئەوجۆرە ھەواڵە نادروستانە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی دەرونی ھاوڵاتیان و بەتایبەت ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان ھەڵشۆیی کردووە و سکاڵایان تۆمار کردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە ٢٠ رۆژە سوپای تورکیا لە رێگەی فرۆکەی ئێف١٦ و ھەلیکۆپتەر و تۆپخانەکانییەوە گوندەکانی بەرواری باڵا دەکاتە ئامانج.

شەوی رابردووش ھەر دوو گوندی کێستە و ھرورێی بە ھەلیکۆپتە ر بوردومان کرد و رووبەرووبوونەوە لە نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان رویداوە و  بەھۆیەوە نزیکەی ٢ ھەزار دونم دارستانی ئە و ناوچە یە سوتاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە  لە کۆبونەوەکانی رابردوی ھەردوو لیژنەی باڵای ئەمنی فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی فیدراڵی و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ، گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ پێکھێنانی ھێزی ھاوبەش و ناوەندی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکانی خانەقین و کەرکوک و موسڵ و مەخمور.

وتیشی، رێککەوتنەکەش لەسەر بنەمای ئەو پێشنیارانە بوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشکەشی کردوە ، بەڵام تا ئێستا ناوەندەکان پێکنەھێراون و رێککەوتنەکەشیان بۆ پێکھێنانی ھێزی ھاوبەش لەناوچە جێناکۆکەکان جێبەجێنەکراوە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە. 

راشیگەیاندوە، لە نۆی ئەم مانگەدا وەفدێکی بەغداد بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژەکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی ھەرێمی کردوە و بریاریانداوە  لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان لەدوای پشوی جەژنی رەمەزان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە سێ رۆژەی جەژندا نۆ ھەزار و ٩٧٢ حاڵەتی نەخۆشی ھەناوی و ڕوداوی ھاتوچۆ و شەڕکردن و کەوتنە خوارەوە و چەندین حاڵەتی دیکەی جۆراوجۆر ڕووی لە نەخۆشخانەی شار کردووە، کە زۆربەیان روداوی ھاتوچۆ بووە، ھەروەھا شەش حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەناو نەخۆشخانەکە تۆمار کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

غەریب ئەحمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەڵەبجە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، لەرۆژنی جەژندا نزیکەی ٧٥ ھەزار گەشتیار روویان لەناوچە گەشتیاریەکانی پارێزگاکە کردووە. 

بەرێوەبەری گەشتوگوزاری ھەڵەبجە داواشی کرد حکومەتی ھەرێم پڕۆژەی گەشتیاری زیاتر بکاتەوە، چونکە زۆرترین ناوچەی گەشتوگوزار لەپارێزگای ھەڵەبجە بوونی ھەیە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...644645646647648...659