بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی ھەڵھاتنی سلێمان ھەڵشۆیی لە زیندان بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئەو ھەواڵە دوورە لە راستییەوەو   لە ئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە، وە لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

راشیگەیاندووە، لەلایەن بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن لەدژی خاوەنی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی دەنگۆ و ھەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە بەتایبەت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، چونکە بڵاو کردنەوەی ئەوجۆرە ھەواڵە نادروستانە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی دەرونی ھاوڵاتیان و بەتایبەت ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان ھەڵشۆیی کردووە و سکاڵایان تۆمار کردووە.