کوردستان

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمیتەی ١٦ی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناحیەی دینارتە، محەمەد ساڵح ئەندامی کۆمیتە لەلایەن ھێزەکانی سەر بەپارتی دەستگیرکراوە.

کۆمیتەی یەکێتی لەناحیەی دینارتە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکەم جار نییە ھێزەکانی پارتی لەو سنورە کادر و ئەندامانی یەکێتی دەستگیر دەکەن و ئەو جۆرە کارانە دەبێتە ھۆی شێواندنی سەقامگیری ناوچەکە و ھەرێمی کوردستانیش، بۆیە داوا دەکەن بە زوترین کات ئازاد بکرێت.

مێڤان حازم لێپرسراوی کۆمیتەی دینارتەی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەم سنورە تۆمەتی جیاجیا بۆ کادر و ئەندامانی یەکێتی دروست دەکرێت تەنھا بۆئەوەی دەستگیر بکرێن، دەستگیرکردنی ئەم کادرەش ھەر لەو چوارچێوەیەدایە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی دینارتەش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو کادرە لەلایەن ھێزێکی پێشمەرگەی رۆژ دەستگیرکراوە و رەوانەی ئاسایشی ئاکرێ کراوە. 

وتیشی، ناتوانن زانیاری زیاتر لە سەر ئەو بابەتە بدەن و چاوەڕێی لێکۆڵینەوە دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەریف ڕەحیم جێگری تەندروستی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، سەعات١٠ی ئەمشەو بەھۆی ڕووداوێکی تەقە کردنەوە لەسەنتەری قەزای چەمچەماڵ، کەسێک گیانی لەدەستدا.

وتیشی، پاشگەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو گرتنبەری ڕێکارە یاساییەکان، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەفدێکی ھەرێم، بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ئەرمینیا لە کەرتە جۆربەجۆرەکانی "تەکنەلۆژیای زانیاری (ئای تی) و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان" سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.


بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجام بدات، لە ھەمان کاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی ئەو وڵاتە دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند کە ئەو ٦٥ کەسەی لە پڕۆژەی ئاوی سلێمانی- دوکان ھێڵی دوو، کاردەکەن و ماوەیەک بەر لە ئێستا لە بەرامبەر دامەزراندنیان بە گرێبەستێکی ڕەسمی لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی چەند جارێک مانیان گرت لە ‌کارکردن، پاش ئەوەی ناڕەزایەتییەکەیان گەیاندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانێک ڕەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنیان بە گرێبەستی ڕەسمی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٣٥٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٠١٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک، کە تێیدا خێزانێکی شاری ھەولێر، لەلایەن چەند کەسێکەوە لەوڵاتی تورکیا و لەنێوان ھەردوو شاری مێرسین و ئەدەنا بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە ھێرشیان دەکرێتەسەر و لێیان دەدرێت، پەیوەندی بەو خێزانە و کەس و کاریانکردوە و دڵنیایکردنەوە لەگەڵ لایەنە رەسمییەکان لەسەر ھێڵدەبێت بۆ دەستگیرکردنی تاونباران و بەسزاگەیاندنیان .
راشیگەیاندوە، کردەوەی لەوجۆرە بەرامبەر بەھاوشاریانی خۆیان قبوڵناکەن و بەتوندی سەرکۆنەی دەکەن و داوایان لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەھەولێر کرد بەزووترین کاتدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو بابەتە بکرێتەوە و لەڕێگەی یاساوە ھۆکاری ئەو پەلاماردان و ھێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلابکرێتەوە و پەلاماردەر و تاوانباران بەسزای توندی یاسایی خۆیان بگەێنن. 
وتیشی، دوای گەیاندنی ناڕەزاییەکان سێ کەس لە پەلاماردەرەکان دەستگیرکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبایی گەرمیان بڵاوی کردەوە، لە ١٢ی ئەم مانگەوە بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەی کارەبای (١٦٥) مێگاواتی گەرمیان دەستپێکردووە لە ئێستاشدا بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەکە گەیشتووەتە ٤٠ مێگاوات.


بە پێی ئەو بەرنامەیەی بۆ وێستگەکە دانراوە ڕۆژانە بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا ١٠ مێگاوات زیاد دەکات و بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی شەش بڕی بەرھەمھێنانی بگاتە (١٦٥) مێگاوات.


پڕۆژەی وێستگەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆی بەریتانییەوە جێبەجێدەکرێت و بۆ کارپێکردنی سوود لە غازی کێلگە نەوتییەکانی حەسیرە لە سەرقەڵا وەردەگیرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەرزان محەمەد" بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی قەدەغەی ھاتووچۆ لە نێوان شارەکانی ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق ڕێژەی گەشتیاری کەمیکردووە.


بە پێی ئامارەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ٩٠٪ ھاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران کەمیکردووە، ئەو گەشتیارانەشی لە سەیرانگاکان دەبینرێن، بەشێکی زۆری ھاووڵاتی عەرەبن، بەڵام ئەوانە نیشتەجێی ھەرێمی کوردستانن و لە ناوچەکانی خوارووی عێراق نەھاتوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی روونبین بۆ شەفافیەت لەپرۆسەکانی نەوت رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم پێشنیازی بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان کردووە، لە مانگی ئاداری ٢٠٢١ ەوە دانەوەی شایستە دواخراوەکانیان بەپێی میکانیزمێکی نوێ دەبێت و گۆڕانکاری بەسەر ئەو میکانیزمەدا ھاتووە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بەکۆمپانیاکانی نەوت راگەیەنراوە.

بەپێی میکانیزمە نوێکە کاتێک نرخی نەوت لەسەروو ٥٠ دۆلارەوە بێت کۆمپانیاکان رێژەی ٢٠% ئەو زیادەیە لە بری شایستە دواخراوەکانیان وەردەگرنەوە. بەپێی میکانیزمی پێشووش ئەوڕێژەیە ٥٠% بوو.

ھەروەھا لە رۆژی پێشکەشکردنی شایستەکانەوە لەلایەن کۆمپانیاکان بۆ حکومەت دوای ٦٠ رۆژ کۆمپانیا نەوتییەکان شایستەکانیان وەردەگرن، کە پێشتر ئەوماوەیە ٣٠ رۆژ بوو.

ھەر بەپێی میکانیزمە نوێیەکە، پێشتر کۆمپانیا نەوتییەکان ئەگەر پارەیەکیان لەلای حکومەت بووایە دەیانخستە بەر قەرزەکانیان، بەڵام ئێستا ئەوە رادەگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، لەکاتی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان، رێکارەکانی خۆپارێزی بە تەواوی پەیڕەو دەکرێن و لەکاتی بوونی نیشانەی کۆرۆناش لە ھەر خوێندکارێکدا، پشکنین بۆ تەواوی ھاوپۆلەکانی دەکرێت. 

وەزیری پەروەردە داواشی لە کەسوکاری خوێندکاران کرد، لەکاتی ھەستکردن بە بوونی نیشانەکانی کۆرۆنا منداڵەکانیان نەنێرنەوە بۆ خوێندنگا و ئیدارەی خوێندنگاکانیان ئاگادار بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەردوو کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ (١٦ ئایاری ٢٠٢١)  بەڕێوەچوون، تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا کرا. ھەروەھا بڕیاردرا تیمی ھاوبەش لەنێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەرمینیا دروست بکرێت بە مەبەستی گواستنەوەی ئەزمونی ئەرمینیا لەڕووی بە ئەلکترۆنیکردنی حکومەت و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زانیاری.  

لەتەوەرێکی تری قسەکاندا، باسی پێکەوەبەستنی زانکۆ پۆلی تەکنیکییەکانی کوردستان و ئەرمینیا کرا بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری ھاوبەشی زانستی. 

لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ئەرمینیا، ھەر ئەمڕۆ جێگری سەرۆک وەزیران و شاندی یاوەری لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆمپانیا پێشکەوتووەکانی بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبووەوە، پاش گفتوگۆی چڕ رێککەوتنێکی سەرەتایی کرا بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی ئەرمینیا بێنە ھەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی بەرفراواندا منداڵ و نەوجەوانانی تەمەن ١٠_١٨ ساڵان فێری ئای تی و تەکنەلۆژیای زانیاری بکەن کە ئەمە پرۆگرامێکی تایبەتی کۆماری ئەرمینیایە.

سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆماری ئەرمینیا لەسەر بانگھێشتی فەرمی حکومەتی ئەرمینیایە و سێ رۆژ دەخایەنێت. لەم سەردانەدا ھەر یەکە لە دارا رەشید وەزیری پلاندان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری جێگری سەرۆک وەزیرانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە جەژنی رەمەزاندا لەگەڵ ئەوەی ھاوڵاتیان سەردانی یەکتر و دۆست و خزم و کەسوکار دەکەن، بەڵام پێشتر و لە ئێستاشدا لایەنە پەیوەندیدارەکان داوایان لە ھاوڵاتیان کردووە پابەندی رێکارەکانی تەندروستی بن بەمەبەستی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی خانەوادەی شەھید موحسین حاجی حسێن بەسەر دەکاتەوە، لەیەکەم رۆژی جەژندا لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی خانەوادەی شەھید موحسین حاجی حسێن لە قەزای رواندز بەسەر کردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ خێزانەکەی دەربڕی و رایگەیاند، منداڵەکانی شەھید موحسین وەک منداڵە سەیریان دەکەم،  شەھید موحسین  ئەو  پێشمەرگەیەی بەھۆی پەلامارێکی داعش بۆ سەر رەبیەیەکی لیوای ۱۱٦ی سۆرانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە نێوان ھەردوو گوندی ئۆمەربل و بەلەگەی سەر بە قەزای کفری، شەھید بوو.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەردانی بەغداد دەکات، مستەفا کازمیش بەڵێن دەدات لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی ئاشکرایکرد، حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی بەرێکەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق دووپاتکردۆتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نوسراوێکی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، شیروان میرزا وتیشی، رێکەوتنی ھەرێم و عێراق باسی لە رادەستکردنی نەوت نەکردووە بەڵکو باسی لە رادەستکردنی داھاتی فرۆشی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت کردووە و جەختیشیکردەوە لەوەی دوای جەژن وەفدێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق، سەردانی بەغداد دەکات، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێن دەدات لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە سەردانی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کرد لە باشیک و خازر و ڕایگەیاند کە لێکتێگەیشتنی باش لەگەڵ سوپای عێراق ھاتووەتە کایەوە.


شۆڕش ئیسماعیل وتیشی، ھێزی پێشمەرگە لە تەواوی ناوچەکان سەنگەرەکانیان بە ڕووی تیرۆریستان بەھێزە، ئامادەشن ھەمیشە بەرامبەر تیرۆریستان بجەنگن لە پێناو ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و ناوچەکە و پاڵپشتی خۆمانیان بۆ دووپات دەکەینەوە بۆ بەھێزکردنی توانای سەربازی لۆجستی.


وەزیری پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەشدا: ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق ھاتووەتە ئاراوە، جێی بایەخە و ھیوادارن ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەو بارەیەوە بکرێت، کە زامنی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، بەھۆی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گەشتیاران سەردانی ھەولێر و دھۆکیان نەکردووە، ئەو جموجوڵە گەشتیارییەی کە ھەیە تەنھا لە سنووری سلێمانیە.


بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا نزیکەی ٣٠ ھەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...646647648649650...659