سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند کە ئەو ٦٥ کەسەی لە پڕۆژەی ئاوی سلێمانی- دوکان ھێڵی دوو، کاردەکەن و ماوەیەک بەر لە ئێستا لە بەرامبەر دامەزراندنیان بە گرێبەستێکی ڕەسمی لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی چەند جارێک مانیان گرت لە ‌کارکردن، پاش ئەوەی ناڕەزایەتییەکەیان گەیاندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانێک ڕەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنیان بە گرێبەستی ڕەسمی.