تیمی نیشتمانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان هەڵمەتی كۆكردنەوەی زانیاری كەسوكاری ئەنفالكراوان دەستپێدەكات
هادی
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٦٧
تیمی نیشتمانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان هەڵدەستێت بە هەڵمەتی كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی نمونەی "دی ئێن ئەی" كەسوكاری ئەنفالكراوان ئەوانەی لەسەردەمی رژێم بێسەروشوێن كران.
تیمی نیشتیمانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە پەیمانگای پزیشكی دادی بەغداد و فەرمانگەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی دەزگای شەهیدانی عیراق بە هەماهەنگی نووسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق و رێكخراوی(ئای سی ئێم ئۆ)ی نێودەوڵەتی هەڵدەستێت بە هەڵمەتی كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی نمونەی خوێن بۆ "دی ئێن ئەی"بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان.
هەڵمەتەكە لە كەلار و ناحیەی رزگاری لە سەعات نۆ بەیانی تاكو دووی دوای نیوەرۆ بەڕێوەدەچێت و پێویستە كەس و كاری ئەنفالكراوان كارتی نیشتیمانی یەكگرتوو و یان ناسنامەی باری كەسیان پێبێت.