قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سەردانی ئەرمینیا دەکات
کوردسات نیوز
١٤ی ئایاری ٢٠٢١
٨٢٩
"قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەفدێکی ھەرێم، بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ئەرمینیا لە کەرتە جۆربەجۆرەکانی "تەکنەلۆژیای زانیاری (ئای تی) و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان" سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجام بدات، لە ھەمان کاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی ئەو وڵاتە دەکات.