بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێكی باران و بەفر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئەمشەوەوە كاریگەری شەپۆڵێكی بارانبارین لەسەر هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆك و بەشێك لەناوچە شاخاوییەكان دەبێت.

پاشان كاریگەری ئەو شەپۆڵە بەلاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاكان بە نمە بارانی پچڕپچڕ و بارینی بەفرێكی كەم لەناوچە سنورییەكان.
كەشناسی راشیگەیاندووە، لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلی بارانبارین زیاد دەكات و سبەینێ  بە درێژایی كاتەكان باران دەبارێت، هەروەها شەپۆڵێكی بەفربارین سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی، كاریگەری ئەو شەپۆلە لە رۆژی هەینییەوە لاواز دەبێت بەڵام پلەكانی گەرما هەر بەنزمی دەمێنێتەوە .