سەبارەت بە لێدوانەکانی ترەمپ دەربارەی غەززە، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین رایگەیاند، کرێملین پێی وایە چارەسەری یەکلاییکەرەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرسی دوو دەوڵەتییە.

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین، سەبارەت بەو لێدوانەی ترەمپ کە باس لەوە دەکات پێویستە خەڵکی غەززە لە میسر و ئوردن جێگیر بکرێن، لەوەڵامدا وتی:  "سەبارەت بە پرسی نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکان، بەڵێ، گوێمان لە لێدوانەکەی بەڕێز ترەمپ بوو لەسەر ئەم پرسە، و لێدوانەکانی عەممان و قاهیرەمان بیست و بینی، کە باسیان لە ڕەتکردنەوەی بیرۆکەیەکی لەو شێوەیە کرد. بۆیە لە ئێستادا، پێمان وایە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنیا لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی بەدەست دەهێنرێت. 

سەبارەت بە هەڵوێستی روسیا لەسەر پرسی فەلەستین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رونە، پشتگیری لە پرسی دوو دەوڵەتیی دەکەین و پشتگیری دەکەین و پێمان وایە تاکە بژاردەیە.