حەشدی شەعبی پەلاماری بازگەیەکی قەزای خانەقین دەدات
کوردسات نیوز
١٧ی ئایاری ٢٠٢١
٣٬٣٩٧
بەختیار جاف جێگری لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، ھێزێکی حەشدی شەعبی لە قەزای خانەقین ھەڵیکوتاوەتە سەر بازگەی باوە مەحمود کە دەکەوێتە نێوان خانەقین و کەلار، کە ھێزێکی ھاوبەشی ئاسایش و سوپا و پۆلیسی تێدایە، ھێزەکەی حەشدی شەعبی ئاسایشەکانیان چەک کردووە، دوای ماوەیەک دەستبەسەرکردن ئازادییان کردوون و چەک و پێداویستییەکانیان پێداونەتەوە.
وتیشی، دواتر حەشدی شەعبی بەھێزێکی زۆرەوە چوونەتە ناو قەزای خانەقین و نمایشی سەربازییان کردووە.
بەوتەی جێگری لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر، رەفتارەکانی حەشدی شەعبی، بانگەشەی پێشوەختەی ھەڵبژاردنەو بۆ ترساندنی کوردە لە سنورەکەدا.