قۆناغی یەکەمی پێکھێنانی ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپا دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
١٧ی ئایاری ٢٠٢١
بۆ ئەو مەبەستەش ، وەفدێکی سەرۆکایەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و مستەفا چاورەش فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ بۆ رێکخستنی ئۆپەراسیونی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق سەردانی میحوەری گەرمەسێر و کوڵەجۆیان کرد. ھەروەھا وەفدێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان سەردانی میحوەری گەرمەسێریان کرد بەمەبەستی پڕچەکردن و دابینکردنی پێداویستیە لۆجیستیەکانی پێشمەرگە.
محمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر رایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە ھەوڵەکانی زیاتر کردوە بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە ٧٠ و ٨٠ .
وتیشی، بۆ دروستکردنی ژوری ئۆپەراسیونی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق، سبەینێ قۆناغی یەکەمی لایەنە ھونەرییەکانی ئەو ژورە دەست بەکاردەبێت لەسنوری کەرکوک و موسڵ و دیالە و مەخمور، کە سەرەتا لە ھەر میحوەرێک پێنج ئەفسەری پێشمەرگە و پێنج ئەفسەری سوپای عێراق دەستبەکاردەبن.