کوردستان

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی عێراق بە رەسمی نرخی وەرگرتنی گەنمی لە جوتیاران دیاریکردوە، بە شێوەیەک گەنمی پلە یەک بە ٦١٠ ھەزار دینار و گەنمی پلە دوو ٥٣٠ ھەزار دینار و گەنمی پلە سێ بە ٤٧٠ ھەزار دینار وەردەگیرێت، ئەوەش بەراوورد بە ساڵی رابردوو بۆ ھەر تۆنێک ٥٠ ھەزار دیناری بۆ زیادکراوە.

وتیشی، تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی دیاری نەکردوە چەند تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە گەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق لە پەیوەندیدان بۆ دیاریکردنی بڕی ئەو گەنمەی وەردەگیرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو بڕی ٣٩٠ ھەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی ھەرێم وەرگیراوە، بۆ ئەمساڵیش داوایانکردوە ٦٤٠ ھەزار تۆن گەنمی ھەرێم وەربگیرێت.

سەبارەت بە بەبازاڕکردنی گەنمی ناوخۆش رایگەیاند، بڕیارە ٢٠٠ ھەزار تۆن گەنم بە نرخی بازاڕ لە سایلۆی ھەولێر وەربگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕەمەزان ئەتریسی" ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نوسراوێکی چەند لاپەڕەییان پێشکەشی ئەنجومەنی داوەری کردووە بۆ ئەوەی ماددەی ١٥٦ لەسەر ئەو سزادراوانە لابەرێت و دۆسیەکەیان ئاسایی بکرێتەوە.


سەبارەت بە ڕەوشی دەستگیرکراوەکانیش لە زیندان، "محەمەد عەبدوڵا" ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند، تا ئێستا ڕێگەیان بە تیمی پارێزەران و کەسوکاری دەستگیرکراوان نەداوە سەردانیان بکەن و لە ڕەوشی ناو زیندان ئاگادار بن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٤٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٨٤٩ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاند، ئەم ھاوپەیمانی و لێکتێگەیشتنە دەبێتە مایەی ئارامی و تەبایی و یەک ڕیزی کوردستانی کە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و دیموکراسی زۆر پێویستن.


ھەروەھا ئەنجومەنی سەرکردایەتی وێرای پیرۆزبایی لە سەرجەم کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ڕێکخستن و ھەڤاڵانی یەکێتی بە بۆنەی ٤٦ھەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی و ٤٥ ساڵەی ھەڵگیرساندنی شۆرشی نوێی گەلەکەیان بە ڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال، ئۆرگانەکانی ڕاسپارد بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا، یادە مەزنەکە بە جۆش و خرۆشی یەکێتیانەوە بکەنەوە و ڕاگەیاندنە جیاجیاکانی یەکێتی-یشی ڕاسپارد ئەو ئەرکە حزبی و نیشتمانیە جێبەجێ بکەن. 


ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەکەیدا ھەڵوەستەی جددی لە ئاستی ڕەوشی ئەمنی، سیاسی و خزمەتگوزاریی، ناوچە جێناکۆکەکان بە گشتی و کەرکوک  و خانەقین بە تایبەتی کرد و پێی وابوو باشترین ڕێووشوێنی دابینکردنی ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکھاتەکان لەو ناوچانە بە سەرخستنی ژیرانەی بەرنامەی ھەماھەنگی ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق و ھێزە ئەمنییەکان دەبێت. 


لە باسی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا، ئەنجومەنی سەرکردایەتی تەئکیدی کردەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندکراوە و دەبێتەی مایەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە ‌بارەی بارودۆخی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە، سەرباری تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، لەو بارەیەوە ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە پەیوەندییەکی تەندروست و باشتر ھەبێت لە نێوانیاندا. 


ھاوکات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبوونی حکومەتی ھەرێمی دەربڕی بۆ پابەندبوون بە یاسای بودجەی عێراق و ڕاشیگەیاند: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغداد بکەینەوە.


سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەردوولا ھاوڕابوون کە دەبێت پڕۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد بەڕێوەبچێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕۆڵی خۆی ببینێت لە چاودێریکردنی پڕۆسەکەدا. 


لە ‌بارەی چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی چاکسازی لە ‌سێکتەرە جیاوازەکان و جەختیکردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی لەسەر ڕێچکەی دروستی چاکسازی و فراوان کردنی ئازادییەکان و بەرجەستەکردنی بەھاکانی دیموکراسی بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ بەبەشداری سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی پێکھاتەکانی کوردستان و شارەزایانی دەستور لە زانکۆی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆنفرانسێک دەربارەی ( یەکڕیزی و دەستور) رێکدەخات، لە کۆنفرانسەکەدا تەوەر و رەھەندە گرنگەکانی پرۆسەی داڕشتنی دەستوری ھەرێم لە زەمینەی یەکڕیزییەکی کوردستانیدا تاوتوێ دەکرێن.
ھاوکات "بافڵ تاڵەبانی"ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە پانێڵی یەکڕیزی سیاسی لە پێناو دەستوردا دەکات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی (٢٩) بیست و نۆھەمین ساڵڕۆژی ئەنجامدانی یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم کوردستانییانی ئازیزو خۆشەویست دەکەین.


ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەھەلومەرجێکی سەخت و دژواری سیاسی، ئابووری، ناسەقامگیرو تەژی لەئاڵنگاریی ناوخۆیی و ئیقلیمی، بڕیارێکی بوێرانەی بەرەی کوردستانی و سەرکردایەتیی سیاسی بوو، لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە مێژووییەکانی گەلەکەماندا.


ھەڵبژاردنی پەرلەمان و متمانەدان بەکابینەی یەکەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەرچەرخانێکی گەورەو بەرجەستەکردنی ئیرادەو خواستی گەلەکەمان بوو بۆ خۆبەڕێوەبەری، ھاوکات خواستی گەلێکی ستەملێکراو بوو بۆ دیموکراسییەت و بەدەستھێنانی مافە ‌ سیاسی و مەدەنی و فەرھەنگییە زەوتکراوەکانی.


لەئێستاشدا پەرلەمانی کوردستان، وەک دامەزراوەیەکی دەستووریی ھەرێم، لەسنووری دەستڕۆییەکانی خۆیدا بەبێ جیاوازی ئاین، نەتەوەو ئینتیمای سیاسی، ھەوڵدەدات بۆ بەدیھێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییە باڵاکان و نوێنەرایەتیکردنی ھاووڵاتییان لەبەدیھێنانی ماف و داخوازییە ڕەواکانیان و بەجێھێنانی ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی.


لەم یادە پیرۆزەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ سەرجەم شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنین، کەدەستکەوتەکانی دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی خوێنی گەشی شەھیدانە، دروود بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی کۆنفرانسی ھەرێمی کوردستان..یەکڕیزی و دەستور"بافڵ تاڵەبانی"ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەوەی میللەت ئاشت بکەنەوە و لێکنزیک ببنەوە،دەبێت، سەرەتا پڕۆسەی سیاسی کوردستان بگۆڕدرێت. دووپاتیشیکردەوە، دەبێت دەستورپارێزی مافی ھاوڵاتیان کوردستان بێت .
ھاوکات"عومەر سەید عەلی"رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، یەکڕیزی زامنی دەستوری ھەرێمی کوردستانە
"عەلی باپیر"سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، دەستور فاکتەرێکی کاریگەرە بۆ یەکڕیزی نێوان لایەنەکانی ھەرێم.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 دەقی پەیامەکە : 

چوارساڵ لەمەوبەر کوردستان یەکێک لە سیمبولەکانی شۆڕشی نوێ، سەرکردەی رۆژانی خەبات، گەنجینەیەکی گەورەی سیاسەت و نووسەرێکی لێھاتووی لەدەستدا.


ئەو رۆڵە مێژووییەی کاک نەوشیروان لە دروستبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بینیوویەتی بۆ ھەمیشە لەیادمان دەبێت و بە ئەوپەڕی وەفادارییەوە لێی دەڕوانین. ھەوڵەکانیشی لەپێناو چاکسازی و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بەرز دەنرخێنین.


کۆچی دوایی ھەردوو سەرکردە و خەباتگێڕ مام جەلال و کاک نەوشیروان، بۆشاییەکی گەورەی لە کایەی سیاسیدا دروستکرد، بەڵام ڕێبازەکەیان بەردەوامە و ئەمڕۆ ئێمە درێژە بەو کاروانە ئەدەین. بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ھەڵگری مەشخەڵی خزمەتکردنی خەڵک، چاکسازی، یەکڕیزی و تەبایی دەبین. پێکھێنانی ھاوپەیمانی کوردستانیش لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق ھەر لەوپێناوەدا بووە. پێکەوە ھەنگاوی جدی دەنێین بە ئاراستەی یەکڕیزی نیشتمانیی، خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و بەھێزترکردنی پێگەی ھەرێم .


دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و سەربەرزی و سەرفرازی خەڵکی قارەمانی کوردستان خەونی لەمێژینەی مام و کاکە نەوەی ھاوڕێ و ھاوسەنگەری بووە، بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و مێژوویی ئێمەیە ئەو خەونە بھێنینەدی و پێشکەشی رۆحی ئەو دوو سەرکردە قارەمانە و سەرجەم ئەو شەھیدانە بکەین کە خوێنیان بەخشییە خاکی پیرۆزی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیبراھیم زراعی جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند، بەھۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بڕیاریانداوە قەدەغەی ھاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنورییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، لە ٢١ی ئەم مانگەوە تاکو پێنجی مانگی داھاتوو درێژبکرێتەوە، ھاوکات سیروان حسێن وتەبێژی دەروازی سنووری حاجی ئۆمەران بە کوردسات نیوز رایگەیاند، تائێستا بە رەسمی ئاگادارنەکراونەتەوە لە درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، بەڵام درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکان، یەک پاکێجە و سەرجەمیان بەیەکەوە درێژدەکرێنەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٨٣٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٨٥٣ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕێباز حەملان" یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق، ھەفتەی داھاتوو وەفدێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەکان سەردانی بەغداد دەکەن.


سەبارەت بە بەردەوامی لێبڕینی مووچە وتیشی، تا ئێستا دیار نییە حکومەتی عێراق چەند بودجە بۆ ھەرێم دەنێرێت، ئەگەر عێراق بودجەی نارد لەگەڵ ئەو داھاتەی لە بەردەستیدایە، یان لێبڕین نامێنێت، یاخود بە ڕێژەیەکی زۆر کەمدەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایانی گرێبەست لە قەزای چەمچەماڵ داوایانکرد لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە شێوەیەکی ھەمیشەیی وەکو مامۆستا دابمەزرێن.


لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەییدا نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە چەمچەماڵ پەیامێکی پێشکەشکرد و داوای لە دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان کرد بە مامۆستای ھەمیشەیی دایانبمەزرێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی و وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا، سەردانی ئارامگای نەوشیروان مستەفایان کرد و تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفایان لەسەر ئارامگاکەی دانا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش، دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێم دەکرێت.


ھاوکات لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا ھەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و پڕۆژەیاسای ھەمواری دووەمی یاسای یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی لە ھەرێم و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیھانی مۆزەخانەیە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ھەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم و پارێزگاری ھەولێر ڕێوڕەسمێک لە گوندی "بانەمان" لەسەر ڕێگەی ھەولێر-پیرمام ڕێکدەخات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...642643644645646...659