ئیبراھیم زراعی جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند، بەھۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بڕیاریانداوە قەدەغەی ھاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنورییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، لە ٢١ی ئەم مانگەوە تاکو پێنجی مانگی داھاتوو درێژبکرێتەوە، ھاوکات سیروان حسێن وتەبێژی دەروازی سنووری حاجی ئۆمەران بە کوردسات نیوز رایگەیاند، تائێستا بە رەسمی ئاگادارنەکراونەتەوە لە درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، بەڵام درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکان، یەک پاکێجە و سەرجەمیان بەیەکەوە درێژدەکرێنەوە.