تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان دوایین تانەیان پێشکەشکرد
کوردسات نیوز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢١
٤٣٩
"ڕەمەزان ئەتریسی" ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نوسراوێکی چەند لاپەڕەییان پێشکەشی ئەنجومەنی داوەری کردووە بۆ ئەوەی ماددەی ١٥٦ لەسەر ئەو سزادراوانە لابەرێت و دۆسیەکەیان ئاسایی بکرێتەوە.
سەبارەت بە ڕەوشی دەستگیرکراوەکانیش لە زیندان، "محەمەد عەبدوڵا" ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند، تا ئێستا ڕێگەیان بە تیمی پارێزەران و کەسوکاری دەستگیرکراوان نەداوە سەردانیان بکەن و لە ڕەوشی ناو زیندان ئاگادار بن.