کوردستان

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧٤٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٧٦ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغداد بەردەوام بێت لە سەرجەم پرسە جیاوازەکاندا بەمەبەستی خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کە بڕی ٤٠٠ لیتر لە قڕکەرەکە بێ بەرامبەر دابین کراوە، بە ھاناوەچوونی جوتیاران دوای راپۆرتێکی کوردسات نیوز ھات کە کێشەی جوتیارانی خستەروو، جوتیاران داوایان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێم کرد بۆ تەرخانکردنی بڕی زیاتری دەرمانی قڕکەر. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رێوڕەسمێکدا بۆ یەکەم جار "سروە محەمەد رەشید" وەک جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کارووباری کارگێڕی دەستبەکاربوو ،"سروە محەمەد" ماوەی چەند ساڵێکە لەسنوری ئیدارەی گەرمیان وەک بەڕێوەبەری ناحیەکانی ڕزگاری و سەرقەڵا و قۆرەتوو خزمەتی کردووە.

ھەر لە رێوڕەسمەکەدا خەڵاتی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەخشرایە ھەردوو جێگری پێشووی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان "عەبدوڵا ئەنوەر و یونس ئەحمەد" کە ئێستا خانەنشین بوون ڕۆڵی بەرچاویان لەپێشخستنی ئیدارەی گەرمیان ھەبووە.

ھەروەھا "شەماڵ نامیق"وەک قائیمقامی نوێی قەزای کفری دەستبەکار بوو، لە رێوڕەسمێکدا نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و بریکاری وەزیری ناوخۆ، پەیامی جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڵێنی قوباد تاڵەبانییان گەیاندە ئامادەبوانی رێوڕەسمەکە بۆ پشتیوانی لە قائیمقامی نوێی کفری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی زیادبونی خواست لەسەر شیشی ناوخۆی ھەرێم، نرخەکەی بەپێی جۆرە جیاوازەکانی تەنھا لەم ھەفتەیەدا ٣٠٠ دۆلار بۆ ھەر تۆنێک زیادیکردوە، ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی گەورەترین کارگەی بەرھەمھێنانی شیش لەھەولێر کەتوانای بەرھەمھێنانی ٣٥٠ ھەزار تۆن شیشی ھەیە لەساڵێکدا.

بەرزبوونەوەی نرخی شیش وێڕای ئەوەی پەیوەندی بەزۆر بوونی خواستەوە ھەیە، ھاوکات پەیوەندیدارە بە بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و بەم ھۆیانەوە نرخی یەک تۆن شیش لە ساڵی رابردوەوە لە  ٦٦٠ ھەزار دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ یەک ملیۆن و ٤٠٦ ھەزار دینار و بەرێژەی ١١٣%ی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بازرگانێکی ماددە ھۆشبەرەکان لە شاری ھەولێر دەستگیرکراوە و بازرگانەکە خەڵکی تورکیایە و دانیشتووی شاری ھەولێرە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ١٨٤ قاڵب ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھێرۆییندا گیراوە، کە دەکاتە ٩٢ کیلۆگرام. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بەرنامەی کاری دانیشتنی داھاتووی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە تەوەری یەکەمدا بیرۆکەی پەرلەمانتارێک دەربارەی "دۆزینەوەی ھەلی کار لە رێگەی بەگەڕخستنەوەی کارگەکان" دەخرێتەڕوو. 

لە تەوەری دووەمیشدا بە ئامادەبونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دیاردەی "تاوانەکانی کوشتن بە گشتی و کوشتنی ژن و خۆکوشتن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تەوەری سێیەمدا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازەیاسای "ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییەکان لەسەر کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پێویستی پەیڕەوکردنی زمانی ھاوبەش، یەکدەنگی و لێکتێگەیشتنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم تەئکیدکردەوە و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی بۆ ئەم ھەلومەرجە بەگرنگ زانی تاوەکو لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکان پەیوەندییەکان رێکبخرێنەوە و پێکەوە ژیانێکی باشتر بۆ خەڵک فەراھەم بکەن. ئەم ھەنگاوەشی بەھۆکاری بەرقەراکردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی وەسفکرد.

سەبارەت بە ھەوڵەکانی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە گفتوگۆی ھەمەلایەنەکرا و ھاوسەرۆک جەختی لە رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی یەکە سەربازییەکان کرد لەسەر بنەمای زانستی و مەشقپێکردنێکی سەردەمییانە، بۆ ئەوەش ھاوکارییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بە پێویست زانی و لەو ڕووەوە خواستی یەکێتی روونکردەوە و وتی، ھاوسەنگی و بنەمای یەکسانی پەیڕەوبکرێت بۆ بنیادنانی ھێزێکی یەکگرتووی پڕچەک و بەدیسپلین لەسەر بنەما نوێیەکانی سەربازی.

پرسی ئازادی رادەربڕین تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و ھاوسەرۆک روونیکردەوە یەکێتی لەگەڵ بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و ئازادی رادەربڕین نییە و نامانەوێت بەناوی یاساوە ماف و ئازدییەکان سنورداربکرێن، چونکە یەکێک لە کۆڵەکە و سەروەرییەکانی ئەزموونی دیموکراسی ھەرێمی کوردستان بوونی ئازادی، ئازادی رادەربڕین و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ھەموولایەکە.

لەبارەی پرسی دەستووریشەوە بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەچەند خاڵێکی نیشتمانی کرد بۆ نووسینەوەی دەستوور و رایگەیاند، دەمانەوێت ببینە خاوەنی دەستوورێک کە تێیدا ھاووڵاتی ئامانجی سەرەکی بێت و بتوانین لەو رێگایەوە سیستەمێکی سیاسی گونجاو و حکومڕانییەکی باشتر بۆ گەلەکەمان مسۆگەربکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە پرۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمانان و وەفدێکی ھاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان.

لە دیدارێکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا دەربارەی پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پێویستی بەردەوامی دیالۆگ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و وەلانانی ناکۆکییە سیاسییەکان و دوورکەوتنەوە لە خۆسەپاندن و بەکارھێنانی زمانی زبر و یەکتر تۆمەتبارکردن.

ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی پەرۆشی و ئامادەیی یەکێتیی دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان بەو جۆرەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکات و بنەمای ھاوبەش و شەراکەتی ڕاستەقینەی تێدا ڕەچاو بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی چوار ساڵ لە رەگەزی مێ دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، کە بەھۆی کەوتنە ناو جۆگەی ئاودێری بەنداوی سەروچاوە خنکابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی کەسوکاری لە کاتێکدا ئەوان سەرقاڵی کارکردن بوون رووداوەکە رویداوە. 

پۆلیسی راپەڕین رونیکردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە تەرمی منداڵەکە رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆلێنەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، دوای کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە ناوپۆل، وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە بە ھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری پابەندبوون و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی دەکەن، بە پێی بەدواداچونەکانیش پابەندبوون بە رێنماییەکان لە ئاستێکی باشدایە.

راشیگەیاند، ھەرچەندە ھەڵسەنگاندنی ئامارەکانی بەرزبونەوەی کۆرۆنا یاخود نزمبونەوەی رێژەکەی پێویستییان بە دوو ھەفتە ھەیە، بەڵام تا ئێستا  پابەندبوونەکان لە ناوەندەکانی خوێندن لە ئاستێکی باشدایە و کاریگەری خراپی دروست نەکردوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بە بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێم لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ بە مەرجی پابەند بوون بە رێنماییەکان دەرگای خوێندنگەکان کرانەوە و پرۆسەی خوێندن لە ناوپۆل سێ رۆژ لە ھەفتەیەکدا دەستیپێکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی بەدواداچونەکانیان وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی بودجە، پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١یان تەواوکردوە، لیژنەی دارایی پەرلەمانیش ھەموو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ گەیشتنی پرۆژەیاساکە، بەڵام تا ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند نەکراوە.

وتیشی، یەکێک لە ھۆکارەکانی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران، نەناردنی پشکی ھەرێمە لەلایەن بەغدادەوە، پرسی کورتھێنان و پلەبەرزکردنەوە و پرسی لێبڕینی مووچەش ھۆکاری دواکەوتنی پەسەندکردنی پرۆژەیاساکەیە.

راشیگەیاند، ھیچ بیانویەک نەماوە بۆ نەناردنی پرۆژەیاساکە بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئێستاش چاوەڕوانی ناردنی پرۆژەکە دەکەن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی دادوەری لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان سەبارەت بە سزای زیندانیانی بادینان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم کۆبونەوە، رەشنووسێکی راستکردنەوەی بڕیاری پێداچوونەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری کرد، داوایان کرد بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ئەو ڕەشنووسە لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییەوە کاری پێویستی بۆ بکرێت. 
راشیگەیاندوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریش ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەو ڕەشنووسە پێشکەش بە دەستەی تایبەتمەندی دادگای پێداچوونەوە دەکرێت و وەک ھەموو دۆسیەیەکی تر بەپێی ڕێکار و میکانیزمە یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، پێویستیشە شێوازی کارکردنی پارێزەران بە شێوەیەک بێت سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان بپارێزرێت و تێکەڵ بە بابەتە سیاسییەکان نەکرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی،رێگە نادرێت  بەرھەمی کشتوکاڵی ھەرێم رەوانەی شارەکانی تری عێراق بکرێت، بە مەبەستی چارەسەکردنی ئەو پرسەش بڕیارە وەفدێکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغداد بکەن .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...640641642643644...659